هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

حوكمی ئێعدامی دوو بەندكراوی سیاسی كورد تەئیدكرا

هەواڵنێری چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، حوكمی ئێعدامی هەردوو بەندكراوی سیاسی، محەمەد عەبدوڵایی‌و مستەفا سەلیمی لە لایەن دیوانی باڵای وڵات تەئیدكراوە. مستەفا سەلیمی ئیلویی بەندكراوی سیاسی كورد خەڵكی تیلەكۆی ناوچەی سەقز، لە 18ی خاكەلێوەی ئەمساڵ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن‌و رۆژی سێشەممە 26ی خاكەلێوە ناوبراو لە لایەن مەئمورانی زیندانی راپێچی ژووری تاكەكەسی كراوە. هاوكات محەمەد عەبدوڵایی بەندكراوی سیاسی كورد خەڵكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

پیاوێك لە سەقز ئاگری لە ژنەكەی بەردا

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی خاكەلێوە هاوڵاتیەكی خەڵكی شاری سەقز بە بەكارهێنانی بەنزین ئاگری لە جەستەی ژنەكەی بەردا. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەكی عەباس ئاوای شاری سەقز هەواڵی ئاگرتێبەردانی ژنێك لە لایەن هاوسەرەكەیەوە بڵاو بووەوە. بە وتەی دراوسێكان ئەو پیاوە ئالوودەی مادەی هۆشبەرەكان بووە‌و پاش ئەوەی ژنەكەی داوای پووڵی لێدەكات، ئەویش وڵامی رەدی پێ دەداتەوە‌و دواتر بە بەنزینی نێو مۆتۆڕەكەی ماڵەكەی‌و ژنەكەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندان له سنووری رۆژئاوا به‌رده‌وامه

 سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به سه‌دان هاوڵاتیی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق‌و ته‌قه کردن له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به پارتییه‌وه، به‌ره‌و سنووری رۆژئاواو باشووری کوردستان به‌ڕێکه‌وتن. سه‌رچاوه‌کانی ماڵپه‌ڕی فوراتنیوز رایانگه‌یاندووه سێ که‌س له سه‌ر سنووری رۆژئاوای کوردستان به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستداوه.‌و دوێنێش ته‌رمی یه‌کێکیان به خاک سپێردار. شایانی باسه خۆپیشانده‌ری رۆژاوایی له دوێنێوه‌ به …

زۆرتر بخوێنەوە »

بە تەمەنترین دانیشتووانی ئێران‌و توركیە كوردن

پیاوێكی كورد خەڵكی ئاوایی گەدیكشاری سەر بە پارێزگای سێرتی لە باكوری كوردستان، بە 129 ساڵ، بە تەمەنترین هاوڵاتیە لە وڵاتی توركیە. ئەو پیاوە كە ناوی محەمەد نەسەنە ئاماژەی بەوەدا، لە بواری تەندروستیەوە زۆر باشە‌و هیچ كێشەیەكی بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی رۆژانەی نیە. محەمەد نەسەن لە جەنگی یەكەمی جیهانی وەكوو سوارێكی سوپای حەمیدیەی ئیمپراتوری عوسمانی بەشداری كردووە. لە لایەكی دیكەوە دایە شەمسە …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەرمی لاوێک لە نزیك شاری سەقز دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتیەكی كورد خەڵكی شاری سەقز لە نزیك شاخەكانی ئاوایی قشڵاخ سەر بە شاری سەقز لە لایەن هاوڵاتیەكەوە دۆزرایەوە. پاش ئەوەی كۆمەڵێك ژن بە مەبەستی هەڵكەندنی گیای بەهاری لە شاخێكی نزیك قشڵاخی سەقز سەردانی ئەو شوێنەیان كردبوو، چاویان بە تەرمی كەسێك كەوتووە‌و دەسبەجێ خەڵكیان لێ ئاگادار كردوتەوە. پاش دەرهێنان دەركەوتووە كە تەرمەكە، لاوێكی تەمەن خوارە‌و هاوكات بە هۆی نەبوونی پزیشكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخی نالەباری بەندكراوێكی سیاسی كورد لە زیندانی سنە

لاوێكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی سەلاح حسەینی كە ماوەی چەند مانگە لە زیندانی شاری سنەدایە، لە دۆخێكی نالەباردایە‌و پاش سەردانی بنەماڵەكەی دەركەوتووە كە تووشی جۆرێك نەخۆشی دەروونی بووە. بە پێی هەواڵێكە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سەلاح حسەینی 19 ساڵ تەمەن كە ساڵی رابردوو بە مەبەستی كاركردن سەردانی باشوری كوردستان كردبوو، وە هاوكات لە رێورەسمی نەورۆز بەشداریی كردبوو، وێنەیەكی لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

له ناوچه‌ی قه‌سرشیرین به دروشمی ‘ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیان’ مانۆڕی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 24خاکه‌لێوه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی مانۆڕێکی به‌رفراوانیان له ناوچه‌ی قه‌سر شیرین ده‌ستپێکردووه که تێیدا زیاتر له 6هه‌زار که‌س له 80ده‌سته‌دا رۆڵ ده‌بینن. به‌رپرسی ئه‌و هێزانه به ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ئیرنای راگه‌یاندووه: له مانۆڕه‌که‌دا هێزه سنوورپارێزه‌کانی کرماشان، ورمێ، سنه، ئیلام، ئه‌هوازو چه‌ند هۆزێکی کورد به‌شدارن. مانۆڕه‌که بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هۆزه‌‌کانیش له رۆژی کۆتاییدا به‌شداری مانۆڕه‌که ده‌بن. ئه‌م …

زۆرتر بخوێنەوە »

لەوڕگەكانی سەڵماس لە لایەن چەكدارانی ئێران داگیر دەكرێن

ئاژەڵدارانی شاری سەڵماس بە پێی بڕیارێكی ناوەندی ئەمنیەتی ئێران لە كوردستان، لە سەرەتای مانگی ئەمساڵەوە بە هۆی سەقامگیربوونی هێزەچەكدارەكانی ئێران لەو ناوچە پێش بە هێنانی ئاژەڵەكانیان بۆ لەوڕگەكان گیراوە. ناوەندی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی بە سەرجەم ئاژەڵدارانی ئاواییەكانی سەر بە شاری سەڵماسیان راگەیاندووە، لەمەودوا رێگەیان پێ نادرێت كە لە لەوڕگەكانی ناوچە سنووریەكان كەڵك وەربگرن‌و ئەو شوێنانە چیدی لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوەی گاز لە سەقز گیانی دوو منداڵی ئەستاند

بە هۆی تەقینەوەیەك لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی گازی شاری لە سەقز روویدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. ئەم رووداوە رۆژی چوارشەممە 20ی خاكەلێوە لە گەڕەكی بەهارستانی ئەو شارە روویدا‌و بە وتەی شایەتحاڵەكان، بە هۆی ئەو تەقینەوە‌و ئەو منداڵە بە تەواوی سووتان‌و پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. لە سەرەتای ئەمساڵیش بە هۆی تەقینەوەی گاز لە ئاوایی گەردیگلانی سەر بە شاری سەقز، 7 …

زۆرتر بخوێنەوە »

شاره‌دارییه‌کانی پارێزگای سنه نزیکه‌ی 70ملیارد قه‌رزارن

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی شاره‌داریی زۆربه‌ی شاره‌کانی پارێزگای سنه، وێڕای نه‌بوونی بودجه له ساڵی نوێدا قه‌رزێکی زۆریشیان له‌سه‌ر که دوای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی ساڵی پا هاتووه‌ته سه‌ریان.

زۆرتر بخوێنەوە »

حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سپای پاسداران كۆبوونەوە

وەڤدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرستی خالید عەزیزی سكرتێری گشتی ئەو حیزبە، لەگەڵ چەند بەرپرسێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە. بە پێی هەواڵێكە لە سایتی ئێن ئار تی بڵاو بوەتەوە، خالید عەزیری بە مەبەستی باسكردنی كێشەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی سپای پاسداران كۆبوونەتەوە‌و ئەمەش لە حاڵێكدایە كە ئەم كۆبوونەوە بە بێ ئاگاداری ئەندامانی سەركردایەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێكی كورد لە بنكەیەكی سپای پاسداران كۆتایی بە ژیانی هێنا

لاوێكی كوردی یارسان بە ناوی حیكمەت سەفەری خەڵكی ئاواییەكی سەر بە كرماشان كە لە بنكەیەكی سپای پاسداران خەریكی تێپەڕاندنی دەورانی سەربازی بوو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی ئەم هەواڵە، حیكمەت سەفەری لە لایەن فەرماندەی بنكەكەوە چەندین جار سووكایەتی پێكراوە‌و هاوكات ئەو لاوە كوردەش بەردەوام دژی ئەو سووكایەتیەی فەرماندەی بنكەكە راوەستاوە‌و وەڵامی داوەتەوە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە سەرەتای مانگی …

زۆرتر بخوێنەوە »

راگەیاندنی چالاكی گروپێك بە ناوی ئەرتشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان

گروپێك بە ناوی ئەرتشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی راگەیاندنێك بوونی خۆی راگەیاند‌و‌و ئاماژەیان بەوەدا، لە سەرەتای مانگی هاوینی ئەمساڵ خەباتی چەكداریی خۆیان دەسپێدەكەن. بە پێی هەواڵێكە لە سایتی هەڵۆی كوردستان بڵاو بوەتەوە، تا ئێستا بەرپرسان‌و بەڕێوەبەرانی ئەم گروپە نەناسراون‌و تەنانەت هیچ ئاگاداریەك لە شوێنی مانەوەی ئەو هێزەی بڕیارە خۆی رابگەیەنێت‌و خەباتێكی پڕاوپڕی چەكداریی بكات لەبەردەستدا نیە. ئەم گروپە هاوكات …

زۆرتر بخوێنەوە »