ئه‌مڕۆ هه‌ینی کرێکارانی کارگه‌ی ‘ئیزمیر ستیل’ له نێوان سلێمانی-چه‌مچه‌ماڵ له ناڕه‌زایه‌تی به دواکه‌وتنی موچه‌ی مانگانه‌یان ده‌ستیان دایه مانگرتن. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه کرێکارانی کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مێڵگردی ‘ئیزمیر ستیل’ به هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌ی دوومانگیانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. سه‌رچاوه‌که ئه‌و‌ه‌شی ئاشکرا کردووه که زۆربه‌ی کرێکاران خه‌نڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هندستانن‌و سوورن له سه‌ر مانگرتنیان تا جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌که‌یان. سه‌رچاوه‌که ژماره‌ی …
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
پژاک سیستێمی سه‌رۆکایه‌تیی گۆڕی بۆ هاوسه‌رۆکی
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان رایگه‌یاندووه سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆی‌و سه‌رۆکه‌که‌ی گۆڕیوه‌و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی دوای کۆنگره‌ی چواره‌می خۆی له مانگی رابردوودا هێناوه‌ته ئاراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »قاچاخچیه‌ک به 12کیلۆگره‌م ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیرا
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه سێشه‌مه‌ی رابردوو که‌سێکه به‌ناوی لوقمان کوڕی حه‌مه سدیق خه‌ڵکی باغی شایگان‌ی مهاباد له نزیک ورمێ به 12 کیلۆ مه‌وادی شیشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »رێگای که‌ربه‌لا به کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت
رێگای سه‌ره‌کیی تاران بۆ که‌ربه‌لا که له ماوه‌ی 34ساڵی رابردوودا خه‌ونێکی گه‌وره‌ی کۆماری ئیسلامی بووه خه‌ریکه دێته دی. پرۆسه‌ی دروستکردنی جاده‌یه‌کی جووتسایدی بێ به‌ربه‌ست میکانیزمێکی به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌و له دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسێنیشه‌وه کۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ خستووه‌ته گه‌ڕ.
زۆرتر بخوێنەوە »چه‌کدارانی کوردی کۆماری ئیسلامی کۆنگره ده‌گرن
له کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاریی چه‌کداره کورده‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کامیاران، که‌ریم پیری به‌ڕێوه‌به‌ری قایمه‌قامیه‌تی کامیاران رایگه‌یاندووه له حاڵی ئاماده‌کاریدان بۆ گرتنی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی چه‌کداره کورده‌کانی کۆماری ئیسلامی که به ‘پێشمه‌رگه موسڵمان’ ناسراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: لەمەریوان خنکاندن و خۆکوشتنی گوماناوی درێژەی هەیە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەباننامەیەكدا بە ئاماژە بە چەندین حاڵەتی مەرگی گوماناوی لەمەریوان لەزاری چالاكوانان داوا لە هاوڵاتیان دەكات “وریایانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو واتە واتە، کە رۆژانە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو بەناو خەڵکی ئەو شارەدا بڵاوی دەکرێتەوە”.
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌نجومه‌نی گهلو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له رۆژئاوا کۆبوونه‌وه
دوێنێ سێشه‌مه له شارى قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستان ئه‌نجومه‌نى گه‌لى رۆژئاواى کوردستان (MGRK) و ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له سوریا(ENKS) کۆبوونه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »عه‌دنان حه‌سه‌نپور چووه لیستی 100 پاڵه‌وانی رۆژنامه‌وانیی جیهانه‌وه
100رۆژنامه‌نووسی یه‌که‌م دیاری دهکرێتو عه‌دنان حهسهنپوریشی تێدایه
زۆرتر بخوێنەوە »نوێنه‌ری بیجاڕ: ژماره‌ی که‌می دانیشتوانی بیجاڕ هۆکارێکی دواکه‌وتنی ئه‌م شاره‌یه
دوێنێ سێشه‌مه محه‌مه‌د به‌یاتیان نوێنه‌ری بیجاڕ له پارلمانی ئێران سه‌باره‌ت به بارودۆخی بیجاڕ قسه‌ی کردووه‌و وتوویه‌تی: ‘راکێشانی بودجه بۆ بیجاڕ بووه‌ته هۆی پانتایی زۆر‌و لێکدابڕانی ژماره‌ی دانیشتووان‌و ئه‌وه‌ش هۆکاری دواکه‌وتنی ئه‌م شاره‌یه.’ سایتی حکومه‌تیی ئیسنا بڵاوی کردووه‌ته‌ووه ناوبراو هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دووشه‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی شۆراکانی بیجاڕدا وتوویه‌تی: بیجاڕ له چاو شاره‌کانی تری پارێزگای سنه، چڕیی له‌سه‌دا 20ی دانیشتوانی به‌ر که‌وتووه، به‌ڵام …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو حاڵه‌تی کوژرانی گوماناویی تر له مه‌ریوان روویدا/ نوێ کراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه له درێژه‌ی ره‌وشی نائاسایی ئاسایشی مه‌ریوان، دوو حاڵه‌تی گوماناوی کوژرانی تر له‌و شاره روویداوه‌و به هۆیه‌وه لانیکه‌م هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه.
زۆرتر بخوێنەوە »پژاک گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیستێمی ناوخۆیی‌و شێوازی چالاکیدا دێنێت
له راگه‌یه‌نراوێکدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK بانگه‌وازێکی روو له راگه‌یاندنه‌کان بڵاو کردووه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له بناری قه‌ندیل به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی گۆڕانکاری له شێوازی چالاکی‌و سیستێمی ناوخۆییدا.
زۆرتر بخوێنەوە »یاسای حزبه سیاسییه‌کانی رۆژئاوای کوردستان راگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه یاسای حزبه سیاسییه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوای کوردستان راگه‌یه‌ندراو ماوه‌ی 45رۆژ ده‌ستنیشانکراوه بۆ سه‌رلێدان و وه‌رگرتنی فه‌رمییه‌ت به‌پێی ئه‌و یاسایه.
زۆرتر بخوێنەوە »ده‌میرتاش: دروستکردنی ناوه‌نده سه‌ربازیه‌کان رابگرن با دیله‌کان ئازاد بکرێن
له دوایین هه‌ڵوێستی فه‌رمیی BDP به پێکدادانه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م دواییه‌کی باکووری کوردستا‌و به دیلگیرانی دوو سه‌رپاز له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌ده‌وه، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به هێزه سه‌ربازییه‌کانی وتووه دروستکردنی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌کان‌و به تایبه‌ت له لیجه رابگرن با دیله‌کان ئازاد بکرێن.
زۆرتر بخوێنەوە »نوێنه‌ری خامنه‌یی له ئیلام: ته‌نیا له شارێک 600 ‘بازنه‌ی ساڵه‌حین’مان هه‌یه
موحسین موسه‌وی نوێنه‌ری خامنه‌یی له ئیلام له میانه‌ی وته‌یه‌کی له ناوه‌ندی سپای پاسدارانی دێهلوڕان رایگه‌یاندووه: چالاکییه‌کانی بازنه‌ی ساڵه‌حین هه‌موو فکرو هۆشی خامنه‌یی داگیر کردووه‌و له ئێستادا له ره‌وتی کاره‌کانی ئه‌و بازنانه رازیه.
زۆرتر بخوێنەوە »به‌ڕێوه‌به‌رێتیی قامیشلۆ سکاڵایان له‌سه‌ر حزب‌و میدیاکانی سه‌ر به پارتی تۆمارکرد
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاری قامیشلۆ سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان –سوریا که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر به پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێراق(PDK) دامه‌زرێندرا و چه‌ند خه‌باتکارێکی ”رووداو و Zagroz TV” به تۆمه‌تی ‘سوکایه‌تی کردن به به‌هاکانی رۆژئاوا’ سکالایان تۆمار کرد .
زۆرتر بخوێنەوە »خۆپیشانده‌ران له باکووری کوردستان دوو سه‌ربازیان به دیل گرت
دژ به دروستکردنی سه‌ربازگه‌ی کۆرخا له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د هاوڵاتییان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌و پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس هه‌وڵیانداوه ناوچه‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن دوو سه‌رباز له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »