له کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاریی چه‌کداره کورده‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کامیاران، که‌ریم پیری به‌ڕێوه‌به‌ری قایمه‌قامیه‌تی کامیاران رایگه‌یاندووه له حاڵی ئاماده‌کاریدان بۆ گرتنی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی چه‌کداره کورده‌کانی کۆماری ئیسلامی که به ‘پێشمه‌رگه موسڵمان’ ناسراوه.
پیری ئه‌و هه‌واڵه‌ی دوێنێ چوارشه‌مه‌و له کۆبونه‌وه‌ی کراوه له گه‌ڵ به‌رپرسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کامیاران راگه‌یاندووه‌و وتوویه‌تی پێویسته هه‌موو کارێک بکرێت بۆ ئه‌و‌ه‌ی رێوڕه‌سمێکی شیاوی خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگه موسڵمانانه بێت که له رێگه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.
رێکخراوی پێشمه‌رگه موسڵمان له زمانی شایه‌تحاڵه‌کانی دوای راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له زستانی 1979 له لایه‌ن چه‌ند کوردێکی نزیک له ‘ئه‌حمه‌د موفتی زاده’ به‌رپرسی مه‌کته‌ب قورئان‌ی کوردستان له شاری سنه دامه‌زراو له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه دژ به حزبه چه‌کداره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پڕچه‌ک کراو شه‌ڕی زۆر له نێوان ئه‌و رێکخراوه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه روویداوه، به‌ڵام دواتر تێکه‌ڵ به هێزه‌کانی سوپای ئێران کراونه‌ته‌وه‌و تا ئێسته هه‌ر له چوارچێوه‌ی یه‌که‌ی سه‌ربازیی سوپای پاسداران‌دا چالاکن.