دوێنێ سێشهمه محه‌مه‌د به‌یاتیان نوێنه‌ری بیجاڕ له پارلمانی ئێران سه‌باره‌ت به بارودۆخی بیجاڕ قسه‌ی کردووه‌و وتوویه‌تی: ‘راکێشانی بودجه بۆ بیجاڕ بووه‌ته هۆی پانتایی زۆر‌و لێکدابڕانی ژماره‌ی دانیشتووان‌و ئه‌وه‌ش هۆکاری دواکه‌وتنی ئه‌م شاره‌یه.’
سایتی حکومه‌تیی ئیسنا بڵاوی کردووه‌ته‌ووه ناوبراو هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دووشه‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی شۆراکانی بیجاڕدا وتوویه‌تی: بیجاڕ له چاو شاره‌کانی تری پارێزگای سنه، چڕیی له‌سه‌دا 20ی دانیشتوانی به‌ر که‌وتووه، به‌ڵام له چاو ئه‌و ڕێژه‌یه دانیشتووی نییه‌و ئه‌وه‌ش هۆکاری دواکه‌وتنی شاره‌که‌یه.