سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

پژاک گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیستێمی ناوخۆیی‌و شێوازی چالاکیدا دێنێت

له راگه‌یه‌نراوێکدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK بانگه‌وازێکی روو له راگه‌یاندنه‌کان بڵاو کردووه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له بناری قه‌ندیل به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی گۆڕانکاری له شێوازی چالاکی‌و سیستێمی ناوخۆییدا.

بانگه‌وازه‌که له ماڵپه‌ڕی فرات‌نیوز بڵاو کراوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌: ‘به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و گۆرانکاریانه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئاستى جیها‌ن‌و هه‌رێمه‌که‌‌و به‌ تایبه‌تى له‌ کوردستاندا له‌ ئارادایه‌‌ پێویستمان به‌ گۆڕانکارى له‌ سیسته‌مى ناوخۆیى پارتیمان‌و شێوازى تێکۆشانمان له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بینی. هه‌روه‌ها هه‌لوێستى پارتیمان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران‌و چاره‌سه‌رنه‌کردنى پرسى گه‌لى کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.’

بانگه‌وازه‌که راگه‌یاندنی گۆڕانکارییه‌کانی بۆ رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو رێکه‌وتی 5ی گوڵان‌و هه‌روه‌ها دوو ژماره ته‌له‌فونی بۆ زانیاریی زیاتر داناوه که ئه‌‌وانه‌ی خواره‌وه‌یه:

07501634622و 07505841493.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.