یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

دوو حاڵه‌تی کوژرانی گوماناویی تر له مه‌ریوان روویدا/ نوێ کراوه‌ته‌وه

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه له درێژه‌ی ره‌وشی نائاسایی ئاسایشی مه‌ریوان، دوو حاڵه‌تی گوماناوی کوژرانی تر له‌و شاره  روویداوه‌‌و به هۆیه‌وه لانیکه‌م هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه ئه‌مڕۆ سێشه‌مه له درێژه‌ی کوژرانه نائاساییه‌کانی مه‌ریوان دوو حاڵه‌تی تر به ناوه‌کانی ‘سامان پوور ئیبراهیم و کاوه‌ که‌ریمییان’ له نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لی‌ی مه‌ریوان تۆمار کراوه‌ که یه‌کێکیان پێش ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات له لایه‌ن که‌سوکاریه‌وه له سه‌ر په‌تی سێداره هێنراوه‌ته خوارو ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه. سه‌رچاوه‌یه‌ک به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاند ئه‌و که‌سه ئامۆزای ئومید که‌ریمیان نوێنه‌ری مه‌ریوانه له پارلمانی ئێران.

شایانی باسه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا 10حاڵه‌تی مه‌رگی گوماناوی له مه‌ریوان‌و ده‌وروبه‌ری روویداوه‌و هاوڵاتییانی ئه‌و شاره هه‌ست به مه‌ترسیی گیانی ئه‌که‌ن‌و ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه ده‌ستێک بیه‌وێت ئاسایشی ئه‌و شاره تێکبدات. به پێی زانیارییه‌کان، به‌دواداچوونی هاوڵاتییانیش بۆ هۆکاری ئه‌و ژماره زۆره له هه‌ڵواسین له مه‌ریوان تا ئێسته بێ ئاکام بووه‌و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له مه‌ریوان به ئاسایی ئه‌زانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.