ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاری قامیشلۆ سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان –سوریا که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر به پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێراق(PDK) دامه‌زرێندرا و چه‌ند خه‌باتکارێکی ”رووداو و Zagroz TV” به تۆمه‌تی ‘سوکایه‌تی کردن به به‌هاکانی رۆژئاوا’ سکالایان تۆمار کرد .ماڵپه‌ڕی فرات نیوز بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاری قامیشلۆ سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان –سوریا”، سعود مه‌لاو عه‌بدولحه‌کیم به‌شار” و چه‌ند که‌سێکی تر به تۆمه‌تی سوکایه‌تی کردن به به‌هاو ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان‌و به تایبه‌تیش یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) و هێزه‌کانی ئاسایش که جێگایه‌ی رێزن بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانی رۆژئاوای کوردستان، سکاڵایان تۆمار کرد .
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی سکالایان له‌سه‌ر تۆمار کراوه و دۆزیان بۆ کراوه‌ته وه‌هایه: ‘سعود مه‌لا، عه‌بدولحه‌کیم بشار، سه‌لاح به‌دره‌دین، مسته‌فا جومعه و چه‌ند په‌یامنێرێکی ته‌له‌فیزیۆنی Rûdaw و زاگرۆس TV وه‌کو ” ئهدڵی یوسف، دڵدار میدی و دڵبهخوێن دارا’.
سه‌رچاوه‌که له زاری سکاڵاکهرانهوه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌وان داوا له دادگا ده‌که‌ن ئه‌و که‌سانه چ له ناوخۆ‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوای کوردستان‌و به تایبه‌تیش ئه‌و که‌سانه‌ی له ته‌له‌فیزیۆنه‌کاندا دهردهکهونو سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان درۆ ده‌که‌ن، سزا بدرێن.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …