چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران

نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەرزبوونەوەی رێژەی ئێعدامەكان لە ئێران نیگەرانە

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە بە دەركردنی راگەیاندنێك داوای لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كە رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران رابگرێت‌و بەمشێوە نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەكان لەو وڵاتە دەربڕیوە. دەفتەری مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت، راپۆرتەكان باس لەوەدەكەن، لانیكەم 40 كەس لە ماوەی یەكمانگی رابردوو لە ئێران ئێعدامكراون. ئەم دەفتەرە هاوكات ئاماژەی بەوەدا، كۆی 625 لە ماوەی ساڵی 2013 …

زۆرتر بخوێنەوە »

به‌رپرسێکی کۆماری ئیسلامی له یه‌مه‌ن کوژرا

دوێنێ شه‌مه مه‌رزیه ئه‌فخه‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند به‌رپرسێکی حکومه‌تیی کۆماری ئیسلامی که ئه‌و به دیپلۆمات ی ناو برد له یه‌مه‌ن کوژراوه. ئه‌فخه‌م به هه‌واڵنێریی حکومه‌تیی ئیرنای راگه‌یاندووه: ‘چه‌ند تێرۆریستێک ویستوویانه ئه‌بولقاسم ئه‌سه‌دی ته‌مه‌ن 57ساڵ بڕفێنن، که ناوبراو روبه‌رویان بووه‌ته‌و‌ه‌و له ئاکامدا ته‌قه‌یان لێ کردووه‌و دوای چه‌ند کاتژمێر مردووه’. به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێن ئه‌وه بۆ جاری دووه‌مه که‌سانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

قسه‌کردنی مه‌عسومه‌ ئیبتکار له نوێژی هه‌ینی هه‌ڵوه‌شایه‌وه

هه‌واڵنێرییه حکومه‌تییه‌کان له ئێران هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی قسه‌کردنی مه‌عسومه ئیبتکار سه‌رۆکی رێکخراوی ژینگه‌‌پارێزیان راگه‌یاند که بڕیار بوو له نوێژی هه‌ینیی ئه‌مڕۆی تاراندا به‌ڕێوه‌بچێت. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی قسه‌کردنی ئیبتکار بڵاو بووه‌وه وه‌ک یه‌که‌م ژنێک که له مێژووی نوێژی هه‌ینی له ئێران قسه بکات. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوێژی هه‌ینی رایگه‌یاند محه‌مه‌دهادی حه‌یده‌رزاده به بۆنه‌ی حه‌فته‌ی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران هه‌ست به دوورخرانه‌وه له ژنێڤ2 ده‌کات

له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی به‌ڕێوه‌چونی کۆنفرانسی ژنێڤ2 هه‌ریه‌که له دوولایه‌نی سه‌ره‌کیی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌کان مه‌رجیان بۆ یه‌کتر داناوه‌. ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د‌جه‌واد زه‌ریف له درێژه‌ی سه‌ردانی له 4وڵاتی عه‌ره‌بی گه‌یشته عه‌مان‌ی ئوردون‌و له‌گه‌ڵ شای ئه‌و وڵاته‌دا کۆبووه‌وه‌. کۆبونه‌وه‌ی زه‌ریف له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی 4وڵاتی ناوچه دوای ئه‌وه دێت که گومانێکی گشتی له سه‌ر به‌شداریکردنی ئێران له‌و کۆنفرانسه له ئارادایه. کۆماری ئیسلامی له هه‌ڵوێستی نوێی له‌سه‌ر …

زۆرتر بخوێنەوە »

سه‌ردانی رۆحانی بۆ ئه‌هواز مانگرتنی کرێکارانی به‌دواوه‌بوو

هاوکات له‌گه‌ل سه‌ردانی رۆحانی بۆ ئه‌هواز، کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی شه‌که‌ری ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان رێخست. به پێی راپۆرته‌کان ئه‌مڕۆ 24به‌فرانبار هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی رۆحانی سه‌رکۆماری ئێران بۆ پارێزگای ئه‌هواز زیاتر له 50که‌س له کرێکارانی شه‌که‌ری ئه‌و شاره له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه ده‌ستیان دایه کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌و داواکاریی پێدانی هه‌قده‌ستی دواکه‌وتوویان خسته‌ڕوو. به گوێره‌ی راپۆرتێک کۆمه‌ڵێکی زۆر له کرێکاره‌کانی کارگه‌ی شه‌که‌ری ئه‌هواز …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گاته به‌غدا

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌مه محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف به سه‌ردانێک بگاته به‌غدا. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی له‌و باره‌وه، زه‌ریف به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی بارودۆخی نوێی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات‌و له لایه‌ن هۆشیار زێباری هاوتای عێراقییه‌وه پێشوازیی لێده‌کرێت. بڕیاره زه‌ریف له‌م گه‌شته‌یدا سه‌ردانی چوار وڵات بکات‌و یه‌که‌م وێستگه‌ی، سه‌رله‌به‌یانیی یه‌کشه‌مه‌ بووه له به‌یروت. دانیشتنی ژنێڤ2 بابه‌تێکی گه‌رموگوڕی دانیشتنه ناوچه‌ییه‌کانه‌و له‌و باره‌وه …

زۆرتر بخوێنەوە »

وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به فه‌رمی پشتیوانی له سه‌رمایه‌داری کرد

محه‌مه‌د عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، ره‌خنه‌ی له سه‌رمایه‌داری به ناپێویست‌و رێگر له به‌رده‌م گه‌شه ناوبرد. عه‌له‌وی له میانه‌ی قسه‌کانیدا روو له کۆمه‌ڵێک له سه‌رمایه‌گوزارو خاوه‌ن‌ کارگاکه‌نای ئازه‌ربایجان له ته‌برێز رایگه‌یاندووه: ره‌خنه گرتن له سه‌رمایه‌گوزای، ‘پاشماوه‌ی بیری سۆسیالیستی’و ‘رق له سه‌رمایه‌داری’یه‌و ئیسلام سنوورێکی بۆ سه‌رمایه دیاری نه‌کردووه. ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه که به‌رپرسێکی کابینه‌ی رۆحانی به فه‌رمی هێرش بکاته سه‌ر …

زۆرتر بخوێنەوە »

سپای پاسداران په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌کان بۆ شه‌ڕ ده‌نێرێت بۆ سوریه

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی 8ی به‌یانیی ئه‌فغانستان که‌وتووه، کۆماری ئیسلامی په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌کان بۆ شه‌ڕکردن شانبه‌شانی سپای پاسداران ده‌نێرێت بۆ سوریه. به پێی ئه‌و زانیارییانه په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌کان دوای ئه‌و‌ه‌ی هیچ هاوکارییه‌کی یاساییان له‌گه‌ڵ ناکرێت، ناچار ئه‌کرێن به به‌شداریکردن له خوله سه‌ربازییه‌کان له تاران‌و دواتر پێناسێکی سووریان بۆ ده‌رده‌هێنرێت‌و به مه‌به‌ستی ئاسانکاریی هاتوچۆشیان له سوریه، کارتێکی شینیان پێ ده‌درێت. به …

زۆرتر بخوێنەوە »

منداڵانی كارو مەترسی ئایدز لە ئێران

سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران، رێژەی منداڵانی كاری تووشبوو بە نەخۆشی هێپاتیت‌و ئایدزی مەترسیدار راگەیاندوو هاوكات مینو موحرەز ئاماژەی بەوەدا، ئەوەیكە وەزارەتی بێهداشت لە تووشبوون بە ئایدز لە ئاستی وڵات رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەیكە ئێمە دەیبینین جیاوازیی هەیە. دكتۆر مینو موحرەز سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران لە وتووێژێكدا رایگەیاند، دەستیانداوەتە لێكۆڵینەوە لە بابەت ئەو منداڵانەی كە بە ناوی منداڵانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

داخستنی دوو رۆژنامە لە ئێران

هەیئەتی تایبەت بە راگەیاندنەكانی ئێران رۆژی 15ی بەفرانبار هەردوو رۆژنامەی بەهار‌و هەفتەنامەی شهروند امروزی بە تاوانی سووكایەتی، بڵاوكردنەوەی نایاسایی‌و چالاكیە تەبلیغی دژی رژیم بە تاوانبار ناساند. دادگای راگەیاندنەكانی ئێران، حەمید عەتریانفەر بەڕێوەبەری بەرپرسی شهروند امروز‌و سەعید پورعەزیز بەڕێوەبەری بەرپرسی رۆژنامەی بەهاری بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی مەحكوومكرد. رۆژنامەی بەهار سەرەتا بە شێوەی خۆڕسك دەستی بەكاركرد‌و ماوەیەك دواتر بە تەواوی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆماری ئیسلامیی 92 هەزار مزگەوت درووست دەكا

زیائەدین حوزنی لە وتووێژێكدا رایگەیاند پڕۆژەیەكیان بە دەستەوەیە كە بەو پێیە 92 هەزار مزگەوت لە ئاستی شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران درووست دەكەن. بە وتەی ناوبراو درووستكردنی  ئەو مزگەوتانە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی فەرهەنگی‌و پێشگرتن بە دواكەوتوویی خەڵكە‌و هاوكات رایگەیاند، درووستكردنی مزگەوتەكان تایبەتە بە ئایینی شیعە. حوزنی ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا پرۆژەی دروستكردنی 600 مزگەوت لە پارێزگای گیلان لە حاڵی بەرەوپێشچووندایە. لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆبونه‌وه‌کانی ژنێڤ به‌رده‌وامه

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه دانیشتنه‌کانی گروپی 5+1و وه‌ڤدی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر پرسی ناوکیی ئێران ده‌ستی پێکرده‌وه. خولی سێیه‌می دانیشتنه تایبه‌ته‌کانی ژنێڤ له سه‌ر ئاستی زانستیی که‌یسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه کۆماری ئیسلامی پێبه‌ندیی خۆی به ڕاگرتنی به‌شێک له پیتاندنه‌که‌و سنووردارکردنی به‌شێکی تری له سه‌روو له‌سه‌دا 5ه‌وه راگه‌یاندووه. به‌رامبه‌ر به‌و پێبه‌ندییه‌ی ئێرانیش، 5+1 رایگه‌یاندووه‌ گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران که‌م ده‌که‌نه‌وه. …

زۆرتر بخوێنەوە »

3 كەس لە ئەندامانی موجاهیدین كوژران

رۆژی پێنجشەممە 5ی بەفرانبار بە هۆی بۆردومانی كەمپی لیبرتی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خەڵق، 3 كەس كوژران‌و چەندین كەسی دیكەش بە توندی برینداربوون. گروپێكی چەكداری ئیسلامیی شیعە بەرپرسایەتیی ئەم هێرشەی بە ئەستۆ گرتووە. موجاهیدینی خەڵق پاش رووخانی حكوومەتی سەدام لە عێراق‌و هاتنەسەركاری حكوومەتێكی شیعە بە شێوەیەكی سیستەماتیك كەوتە بەر چەندین پەلامارو هێرشی جۆراوجۆر. بە وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ، رێژەی بریندارەكان …

زۆرتر بخوێنەوە »

چەندین نوێنەری مەجلیس خوازیاری كۆتایی وتووێژەكانی ژێنێڤن

محەمەد حەسەن ئاسفەری ئەندامی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی‌و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران رایگەیاندووە، 15 كەس لە ئەندامانی ئەم كۆمیسیۆنە گەڵاڵەیەكیان واژۆكردووە كە بەو پێیە، ئەگەر وتووێژە ناوكیەكان لەگەڵ گروپی 5+1 تا رۆژی كریسمەس نەگاتە ئەنجامێكی شیاو، ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لە سەد درێژە پێ بدات. ناوبراو ئەوەشی زیادكرد كە بە پێی ئەم گەڵاڵە ئەگەر لایەنی رۆژئاوا پابەندنی رێككەوتنەكەی ژێنێڤ نەبێت‌و رەوتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

په‌یامنێرانی‌ بێسنوور: ئێران مه‌ترسیداره‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان

رێكخراوی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنوور له‌ راپۆرتێكی‌ نوێدا رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی له‌ ریزی‌ پێنج وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌كه‌یه‌ بۆ دۆخی‌ رۆژنامه‌ نووسان. رێكخراوه‌كه‌ ئاماژە بەوە دەكات له‌ ئێستادا 71 رۆژنامه‌نووسی‌ ئێرانی‌ له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێراندان و سه‌ره‌ڕای‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ رووحانی‌ بۆ ئازاد كردنیان، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌. له‌ به‌شێكی‌ تری‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2013 تا ئێستا 76 رۆژنامه‌نووس له‌ ئێران ده‌ستگیركراون و 12 …

زۆرتر بخوێنەوە »