چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

منداڵانی كارو مەترسی ئایدز لە ئێران

سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران، رێژەی منداڵانی كاری تووشبوو بە نەخۆشی هێپاتیت‌و ئایدزی مەترسیدار راگەیاندوو هاوكات مینو موحرەز ئاماژەی بەوەدا، ئەوەیكە وەزارەتی بێهداشت لە تووشبوون بە ئایدز لە ئاستی وڵات رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەیكە ئێمە دەیبینین جیاوازیی هەیە.

دكتۆر مینو موحرەز سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران لە وتووێژێكدا رایگەیاند، دەستیانداوەتە لێكۆڵینەوە لە بابەت ئەو منداڵانەی كە بە ناوی منداڵانی كارو سەرشەقام ناسراون.
توێژینەوەكانی سەر منداڵانی 10 تا 18 ساڵ نیشانیداوە كە 5 لەسەدیان تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون‌و زۆربەشیان نەخۆشی هێپاتیت بەرۆكی گرتوون.

كۆمەڵێك لە توێژەران ئاماژەیان بە سێ ئەوندەبوونی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز لە رێگەی پەیوەندی جینسی كردووە كە لە ساڵی 1380 بەملاوە پەرەسەندی ئەو نەخۆشیە لە نێو منداڵانی كارو سەرشەقام بە رێّژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

جێگری وەزیری بێهداشتی ئێران بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئایدز باسی لەوەكرد، ئاماری تووشبوون لە نەخۆشی ئایدز لە جیهان لە ساڵی 2000 تا ئێستا دوو ئەوندە نەبووە، لە حاڵێكدایە لە ئێران ئەم رێّژە لەم ماوەدا 9 ئەوندە بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.