یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

3 كەس لە ئەندامانی موجاهیدین كوژران

رۆژی پێنجشەممە 5ی بەفرانبار بە هۆی بۆردومانی كەمپی لیبرتی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خەڵق، 3 كەس كوژران‌و چەندین كەسی دیكەش بە توندی برینداربوون.
گروپێكی چەكداری ئیسلامیی شیعە بەرپرسایەتیی ئەم هێرشەی بە ئەستۆ گرتووە. موجاهیدینی خەڵق پاش رووخانی حكوومەتی سەدام لە عێراق‌و هاتنەسەركاری حكوومەتێكی شیعە بە شێوەیەكی سیستەماتیك كەوتە بەر چەندین پەلامارو هێرشی جۆراوجۆر. بە وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ، رێژەی بریندارەكان لە ئێستادا 50 كەس راگەیەندراوە‌و هاوكات ئەم رێكخراوی حكوومەتی نووری مالكی بەم هێرشە تاوانبار دەكات‌و دەڵێت، مالكی بە شوێن بەدەستهێنانی پشتیوانی كۆماری ئیسلامیەوەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەم هێرشە بۆسەر كەمپی لیبرتی مەحكووم كردوەو بە دەوڵەتی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە ئەمنیەتی دانیشتووانی ئەو كەمپە بپارێزن.
شەهریار كیا یەكێك لە وتەبێژەكانی رێكخراوی موجاهیدین لە ئۆردوگای لیبرتی ئاماژەی بەوەدا، لانیكەم 3 هەزار كەس لە ئەندامی رێكخراوەكەیان لە كەمپی لیبرتی نیشتەجێن‌و هاوكات لە ترسی هێرشی زۆرتر لە ژوورەكانیان نایەنە دەرەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.