دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئێران

هوشدار سەبارەت بە هەژارتربوونی توێژی ژنان لە ئێران

سەدان كەس لە چالاكان‌و لایەنگرانی مافەكانی ژنان بە دەركردنی راگەیاندنێك هوشداریان داوە كە ژنان لە ئێران رۆژ لەگەڵ رۆژ هەژارترو بێبەشتر دەبن. لە راگەیاندنەكەدا هاتووە سەدان ساڵە خەباتی جیهانی ژنان بۆ گەیشتن بە بەرابەری درێژەی هەیە‌و ئەم خەباتەش تەنیا بە ناوچە‌و وڵاتێكی تایبەت نەبەستراوەتەوە. 8ی مارس تەنیا وەبیرهێنانەوەیەكە بۆ خەباتی ژنان دژی ئەو هەڵسووكەوتانەی لە جیهانی ئەمڕۆ بەرانبەر ئەم توێژە …

زۆرتر بخوێنەوە »

فڕۆكەیەكی كۆماری ئیسلامی كەوتەخوارەوە

شەوی دووشەممە 12ی رەشەمە فڕۆكەیەكی كۆماری ئیسلامی بە ناوی جت فالكون لە ئاوەكانی كەناری رۆژهەڵاتی دوورگەی كیش كەوتە خوارەوە‌و بە وتەی كاربەدەستێكی بەرپرس ئەم فڕۆكە هەڵگری پێنج كەس بووە‌و لە حاڵی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكدا بوون. بە وتەی دەزگا هەواڵنێریەكانی ئێران، تەرمی 3 كەس لەو پێنج كەسە دۆزراوەتەوە‌و هاوكات لە لێدوانێكی دیكە سەرۆكی رێكخراوی ناوچەی ئازادی كیش وتوویەتی، رێژەی سەرنشینانی ئەو فڕۆكە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نالەبارتر بووە

لە مانگەكانی سەرەتای هاتنەسەركاری روحانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، بەشێكی هەرە زۆری ئێعدامەكان لە ئێران بە بێ رەوتێكی تەندروستی دادگاییكردن بەڕێوەچووە. خاتوو عەزرا زیا بەڕێوەبەری گشتی دێمۆكراسی‌و مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا باس لە تۆماركردنی دەیان‌و سەدان جۆر ئەشكەنجەی زیندانیان، دەسبەسەركردنی سیاسی، بەرتەسكردنەوەی ئازادی رادەبڕین‌و رۆژنامەنووسان‌و لایەنگرانی مافی مرۆڤ …

زۆرتر بخوێنەوە »

چوونەسەرەوەی نرخی برق لە ئێران

وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا، نرخی برق بە رێژەی 24 لەسەد بەرز دەبێتەوە‌و ئەمەش نیگەرانیەكی زۆری لای دانیشتووان درووستكردووە. حەمید چیت چیان وەزیری وزە لە پەراوێزی بەشداریی لە شەشەمین پێشانگای نێونەتەوەیی وزە سەبارەت بە چوونەسەرەوەی نرخی برق رایگەیاند، بە پێی پەسەندكراوەیەكی دەوڵەت، چوونەسەرەوەی 24 لە سەدی نرخی برق لە كۆتاییەكانی مانگی رەشەمەی ئەمساڵ دەسپێدەكات. حەمید چیت چیان باسی لەوەكرد …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەركردنی لاوانی عەرەب لە ئەهواز

بە پێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز دوو رۆژ لەوەپێش هێزەئەمنیەتیەكان بە هێرش بۆسەر ماڵێك لە كوی عەلەوی شاری ئەهواز، زیاتر لە 20 لاوی عەرەبی ئەهوازیان دەسبەسەركرد. هێزەئەمنیەتیە لیباس شەخسیەكان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان بردوتە سەر ئەو ماڵە‌و پاش دەسبەسەركردن هەموو ئەو لاوانەیان گواستوتەوە بۆ شوێنێكی نادیار. بە پێی وتەی چالاكانی عەرەبی ئەهوازی هەموو ساڵێك‌و لەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

سپای پاسداران لە پرۆژەیەكی نەوتی وەلانرا

حەمید رەزا عێراقی وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، قەرارگای خاتەم‌ولەئەنبیای سەر بە سپای پاسداران لە درێژەدان بە پرۆژەی خەتی لوولەی گازی سەرتاسەری وەلانرا. پرۆژەی درووستكردنی خەتی لوولەی گازی سەرتاسەری بە بڕی 1 میلیاردو 300 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 1389 لە لایەن دەوڵەتی ئەحمەدینژاد رادەستی سپای پاسداران كرا. لە سەردەمی دەوڵەتی ئەحمەدینژاد سپای پاسداران لە چەندین پرۆژەی گەورەی وەك نەوت‌و گازی ئێران …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری چوونەسەرەوەی ماوەی سەربازیی لە ئێران

جێگری ستادی گشتی هێزەچەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەری زۆر هەیە بۆ ئەوەی ماوەی سەربازیی لە ئێران زۆرتر بێت. بە وتەی موسا كەماڵی بڕیاری كۆتایی لە بابەت زۆربوونی ماوەی سەربازیی لە نیوەی دووهەمی مانگی رەشەمەی ئەمساڵ دەدرێت. سەردار كەماڵی ئاماژەی بەوەدا، لە ئاستی راگەیاندن‌و كۆمەڵگا كۆمەڵێك قسەوباس هەیە كە دەڵێ ماوەی سەربازیی لە 24 مانگ زیاتر نابێت، بەڵام من بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

17 هەزار منداڵی سەر شەقام لە ئێران

محەمەد نەفریە جێگری كۆمەڵایەتی رێكخراوی بێهزیستی رایگەیاند، لە ئێستادا 17 هەزار منداڵی سەر شەقام لە سەرتاسەری ئێران بوونی هەیە. ناوبراو لە پەراوێزی كۆبونەوەی نەتەوەیی منداڵانی سەرشەقام بە رۆژنامەی ئێرانی راگەیاند، هیچ یاسایەك بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەرپەرستی بنەماڵەكان كە منداڵەكانیان وێڵ دەكەن نیە. جێگری كۆمەڵایەتی رێكخراوی بێهزیستی دانی بەوەدا نا كە لە سەرتاسەری ئێران تەنیا 2 یان 3 رێكخراوی هەیە …

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆسوتاندنی فەرمانبەرێكی وەزارەتی نەوت لەكاتی سەردانی رۆحانی لەو وەزارەتخانەیە

ئەمرۆ دووشەممە فەرمانبەرێكی وەزارەتی نەوت لەبەردەم ئەو وەزارەتخانەیە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، لەكاتێكدا حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆمار بەنیاز بوو سەردانی وزارەتی نەوت بكات.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم: ئێعدامی شاعیری خوزستانی مەحكوومە

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم ( پن ئەنترناشناڵ ) بە مەحكوومكردنی ئێعدامی شاعیری عەرەبی خەڵكی خوزستان بە ناوی هاشم شەعبانی نژاد رایگەیاند، پێدەچێت دانپێدانانی ئەو شاعیرە لە درێژەی ئەشكەنجە لە نێو زیندان روویدابێت. ماریان فریزر سەرۆكی كۆمیتەی نووسەرانی بەندكراوی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم، لە راگەیاندنێكدا بە توندی ئێعدامی ئەو شاعیرەیان مەحكوومكرد. هاشم شەعبان نژاد پاش گواستنەوە بۆ زیندانی كارونی ئەهواز‌و دواتر بۆ شوێنێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

جه‌یشولعه‌دل 5سه‌ربازی له به‌لوچستان به دیل گرتووه

دوای ئه‌و‌ه‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان رایان گه‌یاند پێنج سه‌ربازی سنوورپارێز له به‌لووچستانی ئێران بێسه‌روشوێن بوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه جه‌یشولعه‌دل که گرووپێکی سه‌له‌فیی جیهادییه به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و سه‌ربازانی به‌رپرسایه‌تیی به دیل گرتنی به ئه‌ستۆ گرتن.

زۆرتر بخوێنەوە »

رای جیاوازی کاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌سه‌ر ئیسراییل گه‌یشته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا لایه‌نی ئوسوڵگه‌رای کۆماری ئیسلامی ره‌خنه‌یان له هه‌ڵوێستی نه‌رمی تیمی رۆحانی‌و به تایبه‌ت محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روو له ئیسراییل گرت، لایه‌نی به‌رامبه‌ر سوربونی خۆیان له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسییان ده‌ربڕیوه‌و ئه‌و جیاوازییه گه‌یشتووه‌ته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەركردنی پارێزەرێك لە شاری تەورێز

كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 17ی رێبەندان هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە شاری تەورێز پارێزەرێكیان بە ناوی غوڵامڕەزا خەلیلی دەسبەسەركرد. ئەم پارێزەرەی دادگا پاش دەسبەسەركردن لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیارو تا ئێستا هیچ زانیاریەك لە شوێن‌و چارەنووسی لەبەردەستدا نیە. سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئەم پارێزەرە بە كەمپێنی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی راگەیاند، تا ئێستا‌و پاش دەسبەسەركردنی غوڵامڕەزا …

زۆرتر بخوێنەوە »

ته‌له‌فزیۆنی ئێران په‌خشی راسته‌وخۆی وتووێژی رۆحانی دواخست/ نوێ کرایه‌وه

هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ئیرنا بڵاویکرده‌وه‌: سه‌رۆکی ده‌زگای ده‌‌نگ‌وره‌‌نگی ئێران رێگه‌ی نه‌داوه وتووێژی زیندووی رۆحانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بڵاو بێته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران: بێڕێزی کردن به خه‌ڵک به ناوی یارمه‌تیدانه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی پێدانی چه‌ند کیلۆیه‌ک خۆراکی بۆ ژماره‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌کانی ئێران په‌سه‌ند کرد، له زۆربه‌ی شاره‌کاندا ریزی دورودرێژ له خه‌ڵکی هه‌ژار بۆ وه‌رگرتنی نیوه‌ناچڵی ئه‌و پێداویستییانه رێکه‌وت که تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 5/2/2014 سێ که‌س کوژراون‌و که‌سێکیش له ئیلام خۆی کوشتووه، که زانراوه هۆکاری خۆکوژییه‌که‌ی ئه‌وه‌ بووه نه‌یتوانیوه خۆراکه‌که وه‌ربگرێت‌و به‌و شێوه‌یه بێهیوا بووه. ئه‌م ڤیدیۆیه، دیمه‌نێکی کورته …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: شەپۆلێك لە شێرچەنجە بەڕێوەیە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، جیهان لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوو لەبەردەم شەپۆلێكی گەورەی كوشندە بە ناوی شێرپەنجەیە‌و پێشبینی دەكرێت كە ئامارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشیە تا 70 لە سەد بەرز بێتەوە كە دەكاتە 25 ملیۆن كەس لە ساڵدا. تەندروستی جیهانی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە كە هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئەم نەخۆشیە بڵاوی كردوتەوە تەئكید دەكاتەوە كەڵك وەرگرتن …

زۆرتر بخوێنەوە »