دەوری چوارەمی وتووێژە ناوكیەكانی ئێرانو هێزە جیهانیەكان لە شاری ویەن پێتەختی ئۆتریش سەر لەئێوارەی رۆژی هەینی بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات. عەباس عەراقچی جێگری وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێكی هەواڵنێریی لە ویەن رایگەیاند، مەبەست لەم وتووێژانە ئامادەكردنی رەشنووسێك بوو كە بە سەرنجام نەگەیشت. كاربەدەستێكی باڵای ئەمریكا لە ویەن ئاماژەیان بەوەدا هێشتا جیاوازیو ناكۆكیەكی هەرە گرینگ لە نێوان هەڵوێستی دوو …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران
کۆبوونهوهی ئاشتۆنو زهریف بهڕێوهچوو
پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهمه کۆبوونهوهی دووقۆڵی نێوان محهمهد جهواد زهریف وهزیری دهرهوهی کۆماری ئیسلامیو کاترین ئهشتۆن بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتیی ئوروپا له ڤیێن کۆتایی پێهات.
زۆرتر بخوێنەوە »رێكخراوی نێودەوڵەتی: ئێران فریوكارانە لە گەمارۆكان خۆی دەرباز دەكات
گروپی تایبەت بە چاودێریكردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەكی فریوكارانە لە حاڵی خۆدەربازكردن لە گەمارۆكانە. هەواڵنێریی رۆیتێرز رۆژی دووشەممە 22ی گوڵان لە هەواڵێكی تایبەتدا دوایین راپۆرتی ئەو گروپەی كە بەرپرسایەتی چاودێریكردن بەسەر گەمارۆكانی سەر ئێرانی لەئەستۆیە نووسیویەتی، هەوڵەكانی ئێران لە بواری دابینكردنی نایاسایی كەرەسەی تایبەت بە بواری ناوكیو مووشەكی تا رادەیەك كەم بوەتەوە بەڵام درێژەی هەیە. …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێعدامی 9 كەس لە ئەهواز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی گوڵان 9 كەس لە زیندانی كارونی شاری ئەهواز حوكمی ئێعدامەكەیان جێبەجێ كرا. ئەم ئێعدامانە بە شێوەی بە كۆمەڵ ئەنجامدراوەو بە وتەی كارناسانی بواری مافەكانی مرۆڤ لە كاتی هاتنەسەركاری روحانی رەوتی ئێعدامەكانو بە تایبەت ئێعدامی بە كۆمەڵ لە ئێران زیادی كردووە. هاوكات رۆژی شەممە واتە 20ی گوڵان 11 كەسی دیكە لە زیندانی گەوهەردەشتی كەرەج لە سێدارەدرانو چالاكانی …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران: رێژەی تووشبوانی مادەی سڕكەر لە ئەفغانستان زۆرترە
ئەندامێكی كۆمیسیۆنی بێهداشتی مەجلیسی ئێران رایگەیاند، رێژەی ئەو كەسانەی لە ئێران تووشی مادەی سڕكەر هاتوون لە ئەفغانستان زۆرترە. محەمەد حەسەن قوربانی نوێنەری مەجلیس لە وڵامی پرسیاری ئەوەیكە ئایا هیچ ئامارێكتان لە بابەت تووشبونی منداڵان بە مادە سڕكەرەكان لەبەردەستدا وتی، لەم بارەوە ئامارێك لەبەردەستدایە بەڵام پێمخۆشە لەمبارەوە بێدەنگی رابگرمو تەنیا ئەوە دەڵێم كە ئامارەكان جێی نیگەرانیە. بە پێی ئامارە رەسمیەكان 1 …
زۆرتر بخوێنەوە »پێش بە بڵاوبوونەوەی كتێبێكی یرواند ئابراهامیان دەگیردرێت
جەنەتی لە وتاری رۆژی هەینی رابردووی خۆی هەڕەشەی ئەوەی لە وەزارەتی ئێرشاد كردوو وتی، ئەوان دەبێ ئەوە بزانن كە وەزارەتی ئێرشادی ئیسلامینو نابێ مۆڵەت بە بڵابوونەوەی كتێبی نائیسلامی بدەن كە بڵاوبێتەوە. هەر بەم پێیە كتێبی ” كودەتا ” لە نووسینی یرواند ئابراهامیانو لە وەرگێڕانی دكتۆر ناسر زەرئەفشان كە لە لایەن دەزگای نەشر بڵاوكراوەتەوەو بڕیار بوو لە پێشانگایەكی كتێبی تاران نمایش …
زۆرتر بخوێنەوە »خوێندكارێك لە ئێران دەستی دایە خۆكوژیی
هەواڵنێریی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، حەمید شاحسەینی 22 ساڵ تەمەنو خوێندكاری یەكێك لە زانكۆكانی پارێزگای سمنانو خەڵكی ئاواییەكی سەر بە شاری گەرمسار، ئەمڕۆ شەممە 13ی گوڵانی 1393 كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی بە هۆی هەژاریو نەبوونی توانایی ماڵی بۆ درێژەدانی خوێندن كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوكات رۆژی پێنج شەممەی رابردوو میلاد عەبدی كە لە یەكێك لە زانكۆكانی كرماشان لە حاڵی …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر پەرلەمانی ئوروپا
بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 18ی گوڵان، هاوپشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران كە پێكهاتووە لە چەندین رێكخراوو ناوەند، كۆوبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەردەم پەرلەمانی ئوروپا بەڕێوەبباتو مەبەست لەم كۆبوونەوەش ناڕەزایەتی دژی ئێعدامو لێدانو سووكایەتی بە بەندكراوانی سیاسی لە ئێران راگەیەندراوە. هاوپشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاندووە، هاوكات لەگەڵ نەرمی نواندنی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر رۆژئاواو زلهێزەكان، بەڵام دەسبەسەركردنی بەربڵاوی شارۆمەندانی …
زۆرتر بخوێنەوە »هێرش بۆسەر ژنانی بەندكراو لە زیندانی قەرچەك
پاش 10 رۆژ لە هێرشی مەئمورانی ئەمنیەتی بۆسەر بەندی 350ی زیندانی ئێڤین، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی گوڵان، هێرشكرایە سەر بەندكراوانی ژن لە زیندانی قەرچەكی وەرامین. مەئمورانی ناو زیندان بە گازی فرمێسك رێژو باتۆم هێرشیان بردەسەر ژنانی بەندكراوو بەمشێوە لێدانو ئازاری بەندكراوان ئەنجامدرا. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان كۆمەڵێك لە ژنان لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە توندی برینداركراون. زیندانی قەرچەكی وەرامین كە تێیدا …
زۆرتر بخوێنەوە »مەرگی كچێك دەكەوێتە ئەستۆی كونسولی ئێران لە ئاڵمان
سایە موقەدەسی قوتابی هەڵكەوتووی خەڵكی شاری مەراغە كە پاش یەكساڵو نیو نەخۆشی، لە كۆتاییەكانی رێبەندانی ساڵی رابردوو لە لایەن بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی رەوانەی نەخۆشخانەیەك لە ئاڵمان كرا، پاش ماوەیەك لە گەیشتنی بۆ ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا. باوكی سایەی 14 ساڵ تەمەن رایگەیاند، محەمەد سادق عەبدوڵڵایی كونسولی كۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان زۆر بەرانبەر ئێمە كەمترخەم بووەو ئەگەر كارەكانی ئێمەی لەوێ جێبەجێ …
زۆرتر بخوێنەوە »هۆکاری داخستنی رۆژنامهی ‘ابتکار’ نادیاره
رۆژنامهی ‘ابتکار’ که سهر به باڵی رێفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، دوای بڵاوکردنهوهی ههواڵێک لهسهر لابردنی سهرۆکی بهندیخانهکانی ئێران داخرا.
زۆرتر بخوێنەوە »کهیسی دادوهرهکهی زابول کۆتاییهات: تۆمهتباران لهسێدارهدران
دادوهریی بهلوچستان رایگهیاند کاتژمێر 6ی سهرلهبهیانیی ئهمڕۆ شهمه سێ کهس له بکهرانی تێرۆری موسا نوری قهلعه دادستانی پێشووی زابول له سێدارهدران. سزای ئهو سێ کهسه پێشتر روبهڕووی نارهزایهتیی ههر سێ بهندکراو بووبووهوهو بۆ پێداچوونهوه نێردرابووه دیوانی باڵای دادوهری که بۆ جاری دووهم پێداگریی لهسهر کراوه. سزاکه له شوێنی کوژرانی دادوهرهکهو له پێش چاوی خهڵک بهڕێوه چووه.
زۆرتر بخوێنەوە »مالێزی: 221 بهندکراوی ئێرانی، 86 یان سزادراون به سێداره
سهرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی له مالێزی رایگهیاند 86هاوڵاتیی ئێران لهو وڵاته دهستبهسهرنو سزای لهسێدارهدانیان بۆ دهرچووه.
زۆرتر بخوێنەوە »2ملیۆن ماسی دوای بهردانهوهی زێراب بۆ ناو بهنداوێکی ئێران لهناوچوون
دوێنێ چوارشهمه 2ملیۆن ماسی له بهنداوی ‘فشافویه’ی سهر به شاری رهی له نزیکی تاران دوای بهردانهوهی زێرابی شارۆچکهی واوان مردوون.
زۆرتر بخوێنەوە »‘تونێلی باتوم’ له بهندیخانهی ئێڤین پشتڕاست کرایهوه
له کاردانهوه به ههواڵی سوکایهتی کردنو لێدانی زیندانیانی سیاسیی بهندیخانهی ئێڤینی تاران که ژمارهیان 74کهسه، دوای ئهوهی بهڕێوهبهرایهتیی بهندیخانهکانی ئێران ههواڵهکهی بهدرۆدا خستهوه، دادوهریی کۆماری ئیسلامی ههواڵهکهی پشتڕاست کردووهتهوه. بنهماڵهی ئهو زیندانییانه دوای ئهوهی چاویان پێ کهوتوون، باسیان له ئهشکهنجهو ئازارێکی زۆر کردووه بۆ سهر کهسوکاریان له درێژهی هێرشی رۆژی پێنجشهمهی رابردوو بۆ ناو بهندیخانهکه. له لایهکی ترهوه بهرپرسێکی ئهمنیی …
زۆرتر بخوێنەوە »اعدام شش شهروند افغان در ایران
سخنگوی والی تخار، سنت الله تيمور به خبرگزاریهای افغانستان گفته است: دو روز پیش، شش شهروند افغان به جرم قاچاق مواد مخدر در ایران اعدام شدند، و قرار است در آینده نزدیک ده ها تن دیگر نیز از شهروندان افغان در ایران اعدام شوند. به گفته وی تاکنون دولت ایران اجازه انتقال اجساد این افراد را به خاک افغانستان نداده …
زۆرتر بخوێنەوە »