سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2024

کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتۆن‌و زه‌ریف به‌ڕێوه‌چوو

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌و‌ه‌ی کۆماری ئیسلامی‌و کاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئوروپا له ڤیێن کۆتایی پێهات.

فارس‌نیوز له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌وه خولی چواره‌می دانیشتنه‌ دووقۆڵییه‌کانه که به مه‌به‌ستی ریکه‌وتن له سه‌ر ره‌شنووسی رێکه‌وتننامه‌ی ناوکیی ئێران به‌ڕێوه ئه‌چێت.

خولی چواره‌می کۆبونه‌وه‌کان له دوێنێوه چوارشه‌مه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و بڕیاره تا سبه‌ینێ به‌رده‌وام بێت.

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا دوایین رێکه‌وتنی نێوان زه‌ریف‌و ئه‌‌شتۆن بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام یو ئێس ئێی توده‌ی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی به ناڕه‌زایه‌تیی کۆنگره‌ی ئامریکا کردووه له ئه‌گه‌ری رێکه‌وتنی کۆتایی ئه‌و دوو لایه‌نه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.