مەرگی كچێك دەكەوێتە ئەستۆی كونسولی ئێران لە ئاڵمان

سایە موقەدەسی قوتابی هەڵكەوتووی خەڵكی شاری مەراغە كە پاش یەكساڵ‌و نیو نەخۆشی، لە كۆتاییەكانی رێبەندانی ساڵی رابردوو لە لایەن بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی رەوانەی نەخۆشخانەیەك لە ئاڵمان كرا، پاش ماوەیەك لە گەیشتنی بۆ ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا.

باوكی سایەی 14 ساڵ تەمەن رایگەیاند، محەمەد سادق عەبدوڵڵایی كونسولی كۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان زۆر بەرانبەر ئێمە كەمترخەم بووە‌و ئەگەر كارەكانی ئێمەی لەوێ جێبەجێ بكردایەت كچەكەم چارەسەری بۆ دەكرا.

باوكی سایە بەم پێیە كونسولی ئێران لە ئاڵمان بە بەرپرسی مەرگی كچەكەی دەزانێت‌و دەڵێت داوای لە دەزگای قەزایی دەكەم بەدواداچوون بۆ ئەم جینایەتە بكات.

سایە موقەدەسی بە بڵاوكردنەوەی دوو دەفتەری شێعری، وەك لاوترین شاعیری مەراغە ناسراو بووە بە هۆی نەخۆشی خوێنی لە وڵاتی ئاڵمان گیانی لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.