حسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ کاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئافریقایی له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ پاراستنی یه‌کڕیزیی عێراق سه‌ردانی وڵاتانی که‌نداوی کرد‌و له رۆژانی رابردوودا چاوی به ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش راوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات که‌وتووه‌و به‌شی زۆری قسه‌کانی تایبه‌ت بووه به بارودۆخی عێراق.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: عێراقییه‌کان رێگه به دابه‌شبونی وڵاته‌که‌یان ناده‌ن
له درێژه‌ی کاردانه‌وه‌کان به به‌ڕێوه‌چونی راپرسی له سه‌ر جیابونه‌وه‌ی باشوری کوردستان له عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به فه‌رمی دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی راگه‌یاند.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ عێراق راگرت
له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی عێراق‌و شه‌ڕی نێوان دوو پێکهاته‌ی شێعه‌و سونی له عێراق، ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌کانی شێعه‌کان راگرت.
زۆرتر بخوێنەوە »12 كەس لە ورمێ لە سێدارەدران
هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران، 12 بەندكراو لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارەدران. بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، شەوی یەكشەممەی رابردوو 25ی جۆزەردان 12 بەندكراو بە بێ هیچ ئاگاداریەك‌و بە شاراوەیی لە سێدارەدران. تاوانەكانی ئەو 12 كەسە رانەگەیەندراوە بەڵام بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان، پێدەچێت ئەو كەسانە تۆمەتی قاچاخی مادەسڕكەرەكانیان لەسەر بێت. ناوی 9 …
زۆرتر بخوێنەوە »به هۆی رووداوی هاتوچۆ فڕۆکه‌یه‌کی نوێی ئێران ناتوانێت بفڕێت
به هۆی رووداوی هاتوچۆی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئێران له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی تاران له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی نه‌فه‌رگواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که، ئه‌و فڕۆکه‌یه زه‌مینگیر بوو.
زۆرتر بخوێنەوە »سپای قودس له نێوان 500 بۆ 2000 هێزی ره‌وانه‌ی عێراق کرووه
به‌رپرسێکی ئه‌منیه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه کۆماری ئیسلام 2000 که‌س هێزی تایبه‌تیی خۆی له 48کاتژمێری رابردوودا ره‌وانه‌ی عێراق کردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »راپۆرتێک: هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن چوونه‌ته عێراق
به گوێره‌ی راپۆرتێک که رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژورناڵ بڵاو کردووه‌ته‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له حکومه‌تی مالکی‌و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشڕه‌ویی داعش به‌ره‌و به‌غدا هێزێکی زۆری له دوو پارێزگای ورمێ‌و لوڕستانه‌وه ناردووه‌ته سامه‌ڕا.
زۆرتر بخوێنەوە »20 كەس لە تەورێز دەسبەسەركران
پاش نیوەڕۆی سێشەممە 20ی جۆزەردان كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی ئەو شارە لە چواڕێیانی ئابرسانی شاری تەورێز لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەركران. ئەم كەسانە كە لە درێژەی وشكبوونی ئاوی دەریاچەی ورمێ‌و كەمترخەمی بەرپرسان لە مەیدانی ئابرسان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخستبوو بەرەوڕووی هێرشی هێزەئەمنیەتیەكان بوونەوە. لە درێژەی ئەم كۆبوونەوە هێزەكانی گاردی تایبەت هێرشیان بردەسەر خۆپیشاندەران‌و بەمشێوە 20 چالاكی مەدەنی لە شاری تەورێز دەسبەسەرو …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ: ئێعدامەكان لە ئێران دەبێ رابگیردرێت
ئەحمەد شەهید هەواڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئێران هاوڕێ لەگەڵ چەندین كارناسی دیكەی مافی مرۆڤ سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی بەرانبەر ئێعدامی غوڵامڕەزا خوسرەوی، خوازیاری راگرتنی سزای ئێعدام لە ئێران بوون. ئەحمەد شەهید هاوڕێ لەگەڵ كریستۆف هاینز، فرانك لارۆ و گابریلا ناول رۆژی پێنجشەممە 15ی جۆزەردان لە راگەیاندنێكا ئێعدامی غوڵامرەزا خوسرەوییان مەحكوومكردوو ئاماژەیان بەوەدا ئەم كردەوە دژی یاسا نێودەوڵەتیەكان لە …
زۆرتر بخوێنەوە »راپرسیەك لە نێوان 24 وڵات، روانگەی نەرێنییان بەرانبەر ئێران هەیە
ئەنجامی راپرسیەكی دامەزراوەی گلوب ئێسكەن‌و پیپا نیشانیدەدات كە خەڵكی 24 وڵاتی جیهان روانگەیەكی نەرێنی ( مەنفی )یان بەرانبەر ئێران هەیە. ئەم راپرسیە كە لە نێوان ساڵەكانی 2013و 2014 لە 24 هەزار‌و 542 كەس ئەنجامدراوە كە بەو پێیە ئاستی كاریگەریی ئەرێنی‌و نەرێنییان لەسەر 16 وڵاتی جیهان نیشاندەدات. لەم نێو ئەم 16 وڵاتەدا ئێران بە 60 لەسەد دەنگی نەرێنی یەكەمین وڵاتە كە …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵی چالاكانی مافی مرۆڤ ئێران بە پێشێلكردنی ئازادیی مەحكووم دەكات
كۆمەڵی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە دەركردنی راگەیاندنێك ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی هەفتەی رابردوو كۆمەڵێك سزای قورس بەسەر چالاكانی بواری راگەیاندن سەپاوە كە دوورە لە بنەماكانی ئازادی رادەبڕین. بە پێی حوكمێك كە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری تاران دەركرا، ئەمیر گولستانی بە 20 ساڵ‌و یەك رۆژ، مەسعود قاسم خانی 19 ساڵ‌و 91 رۆژ، فەریبورز كاردارفەر 18 ساڵ‌و 91 رۆژ، …
زۆرتر بخوێنەوە »زریان له تاران چه‌ند قوربانی‌و ده‌یان ملیارد خه‌ساره‌تی به‌دواوه‌بوو
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه زریانێکی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌ی تارانی گرتووه‌ته‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 5که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 15که‌سی تر بریندارن‌و ده‌یان شه‌قامی سه‌ره‌کیی ئه‌و شاره داخراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه
کازم میروهلهد جێگری عه‌بدولره‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران به هۆی ناکۆکیی شه‌خسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌ی ده‌ستی له کار کێشایه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »فەرماندەیەكی سپای ئێران لە سوریە كوژرا
راگەیاندنەكانی ئێران باس لە كوژرانی عەبدوڵڵا ئەسكەندەری یەكێك لە فەرماندەكانی پێشووی هێزی وشكانی كۆماری ئیسلامی لە سوریە دەكەن. وێبسایتی رەجانیوز دەڵێت، ئەسكەندەری رۆژی 5ی جۆزەردان كوژراوە‌و هاوكات سایتی مەشرق ئاماژە بەوەدەكات كە ناوبراو رۆژی 1ی جۆزەردان كوژراوە. پێشتر هەواڵی كوژرانی هەندێك لە فەرماندەكانی سپای پاسدارانی ئێران لە سوریە بڵاوكرایەوە، بەڵام راگەیاندنە فەرمیەكانی ئێران دەڵێن ئەو كەسانە بە دڵخواز بەشدارییان لە …
زۆرتر بخوێنەوە »گرتن و سزای چالاكانی ژنان لە ئێران درێژەی هەیە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی جۆزەردان مەئمورانی ئەمنیەتی پاش هێرش بۆسەر دەفتەری حەوتەنامەی ( تجارت فردا ) سەبا ئازەرپەیكیان دەسبەسەركرد. خاتوو سەبا ئازەرپەیك هەواڵنێری گروپی سیاسی رۆژنامەی ئیعتماد‌و حەوتەنامەی تجارت فردا ساڵی رابردووش بە هۆی بەدواداچوونی دۆسیەی كوژرانی سەتار بەهەشتی و بردنی بۆ نێو مەجلیس ماوەیەك دەسبەسەركرا. لە لایەكی دیكەشەوە مەریەم شەفیع پور كە لە دادگای یەكەم بە سەرۆكایەتی قازی سەڵواتی …
زۆرتر بخوێنەوە »رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتە سنوورێكی مەترسیدار
ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی دانی بەوەدا نا كە رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتوەتە سنووری 24 لە سەد‌و هاوكات زیاتر لە 1 ملیۆن كەس لەوانەی خوێندنیان تەواوكردووە مەجالی كاریان بۆ نەڕخساوە‌و بێكارن. بە وتەی كارناسانی ئەو بوارە ئەگەر بێتوو دەوڵەت بیر لە رەخساندنی مەجالی كار بۆ لاوان‌و ئەوانەی پرۆسەی خوێندنیان تەواوكردووە نەڕەخسێت دەبێ چاوەڕێی سۆنامی بێكاربوونی زیاتر لە 5 ملیۆن …
زۆرتر بخوێنەوە »