هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

12 كەس لە ورمێ لە سێدارەدران

هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران، 12 بەندكراو لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارەدران.

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، شەوی یەكشەممەی رابردوو 25ی جۆزەردان 12 بەندكراو بە بێ هیچ ئاگاداریەك‌و بە شاراوەیی لە سێدارەدران.

تاوانەكانی ئەو 12 كەسە رانەگەیەندراوە بەڵام بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان، پێدەچێت ئەو كەسانە تۆمەتی قاچاخی مادەسڕكەرەكانیان لەسەر بێت.

ناوی 9 كەس لە‌و 12 كەسەی لە سێدارەدراون بریتین لە:

فەرامەرز یاشایی خەڵكی ورمێ كورد، عەبدولوەهاب دلێر، پەرویز نیك خوی خەڵكی سەڵماس، نەقدعەلی رەجایی تورك، رەشید مورادی خەڵكی نەغەدە تورك، حامید ئاقایی تورك، سەعید وەرمەزیار تورك، ئیبراییم دلایی میلان خەڵكی ماكۆ كورد، ئارش ئەحمەد وەش تورك.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.