هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: عێراقییه‌کان رێگه به دابه‌شبونی وڵاته‌که‌یان ناده‌ن

له درێژه‌ی کاردانه‌وه‌کان به به‌ڕێوه‌چونی راپرسی له سه‌ر جیابونه‌وه‌ی باشوری کوردستان له عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به فه‌رمی دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی راگه‌یاند.

مه‌رزیه ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ شه‌مه هه‌ڵوێستی فه‌رمیی وڵاته‌که‌ی له سه‌ر مافی جیابونه‌وه‌ی کورد له عێراق راگه‌یاندو وتی: ‘یاسای بنه‌ڕه‌تیی عێراق توانایی وڵامدانه‌وه به هه‌موو ویسته‌کانی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه‌و گومانمان له‌وه‌دا نییه هه‌ر تاکێکی عێراقی خوازیاری یه‌کپارچه‌یی وڵاته‌که‌یه‌تی‌و قه‌ت رێگه به دابه‌شبونی وڵاته‌که‌یان ناده‌ن’.

ئاژانسی هه‌واڵی میهر له‌ زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئێران پشتگریی یه‌کپارچه‌یی عێراق ئه‌کات.

ئه‌فخه‌م هاوکات جیابونه‌وه‌ی کورد له عێراقی به پلانی ئیسراییل ناو بردووه‌و رایگه‌یاندووه دڵنایه له‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراق رێگه به جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له وڵاته‌که‌یان ناده‌ن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

2 بۆچوونەکان

  1. زۆر سەیرە دادە مەرزیە ئەگەر خەڵکی عێراق ئیجازە نادەن ئیتر تۆ بۆچی بوویت بە وەکیلیان؟
    بە کوێری چاوی تۆو و ئەربابەکانت و ئەو خەڵکە عێراقیشە کە نایانەوێ هەر سەربەخۆ دەبین دور یا نزیک ئێوە ئەو هەواڵە دەبیسن و لە خەفەتا خەوتان لێ ناکەوێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.