له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی عێراق‌و شه‌ڕی نێوان دوو پێکهاته‌ی شێعه‌و سونی له عێراق، ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌کانی شێعه‌کان راگرت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی بارودۆخی ناوچه شێعه‌نشینه‌کان به ئاسایی‌و ئارام باس ئه‌که‌ن‌و ‘باکوری عێراق’ وه‌ک مۆڵگه‌و شوێنی سه‌ره‌کیی داعش ئه‌ناسێنن، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج‌و زیاره‌تی ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانی بۆ عێراق به تایبه‌ت بۆ پارێزگاکانی نه‌جه‌ف‌و که‌ربه‌لا راگرت.
هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له زاری سه‌عید ئه‌وحه‌دی له به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گه‌شته ئایینییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘له‌وێوه‌ی که پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی گه‌شتیاری ئایینی بۆ ناوچه‌کانی عێراق، ئه‌وله‌ویه‌تیی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌یه، سه‌رجه‌م گه‌شته ئایینییه‌کان له رێگه‌ی زه‌وینییه‌وه راده‌گیرێت‌و گه‌شته‌کان سنووردار‌و به رێگه‌ی هه‌وایی ده‌بن’.
ناوبراو ئاماژه‌ی به کاتی کرانه‌وه‌ی گه‌شته زه‌وینیه‌کان نه‌کردووه‌و هه‌روه‌ها هه‌واڵی زیادبوونی نرخی کرێی بلیتی فڕۆکه بۆ عێراق پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.