پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

فەرماندەیەكی سپای ئێران لە سوریە كوژرا

راگەیاندنەكانی ئێران باس لە كوژرانی عەبدوڵڵا ئەسكەندەری یەكێك لە فەرماندەكانی پێشووی هێزی وشكانی كۆماری ئیسلامی لە سوریە دەكەن.

وێبسایتی رەجانیوز دەڵێت، ئەسكەندەری رۆژی 5ی جۆزەردان كوژراوە‌و هاوكات سایتی مەشرق ئاماژە بەوەدەكات كە ناوبراو رۆژی 1ی جۆزەردان كوژراوە.
پێشتر هەواڵی كوژرانی هەندێك لە فەرماندەكانی سپای پاسدارانی ئێران لە سوریە بڵاوكرایەوە، بەڵام راگەیاندنە فەرمیەكانی ئێران دەڵێن ئەو كەسانە بە دڵخواز بەشدارییان لە شەڕی سوریەدا كردووە.

هاوكات نەیارانی دەوڵەتی سوریە، سپای پاسداران بە ناردنی هێزی نیزامی بۆ ئەو وڵاتە‌و شەڕ دژی نەیارانی بەشار ئەسەد تاوانبار دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.