یه‌ك شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2023

هێرش بۆسەر ژنانی بەندكراو لە زیندانی قەرچەك

پاش 10 رۆژ لە هێرشی مەئمورانی ئەمنیەتی بۆسەر بەندی 350ی زیندانی ئێڤین، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی گوڵان، هێرشكرایە سەر بەندكراوانی ژن لە زیندانی قەرچەكی وەرامین.

مەئمورانی ناو زیندان بە گازی فرمێسك رێژ‌و باتۆم هێرشیان بردەسەر ژنانی بەندكراوو بەمشێوە لێدان‌و ئازاری بەندكراوان ئەنجامدرا.

بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان كۆمەڵێك لە ژنان لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە توندی برینداركراون.

زیندانی قەرچەكی وەرامین كە تێیدا تاوانبارانی ژن رادەگیرێن، لە دۆخێكی نالەباری ئیمكاناتدایە‌و چالاكانی كۆمەڵایەتی چەندین جار لەو بارەوە هوشداریان داوەتە بەرپرسانی پەیوەندیدار، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێك نەدراوەتەوە‌و دۆخە نالەبارەكە وەك خۆی ماوەتەوە.

تا ئێستا سەرچاوە رەسمیەكانی كۆماری ئیسلامی هیچ دژكردەوەیەكیان بەم راپۆرتە كە لە وێبسایتی كلمە بڵاو كرایەوە، نەداوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.