دەوری چوارەمی وتووێژە ناوكیەكانی ئێرانو هێزە جیهانیەكان لە شاری ویەن پێتەختی ئۆتریش سەر لەئێوارەی رۆژی هەینی بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات.
عەباس عەراقچی جێگری وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێكی هەواڵنێریی لە ویەن رایگەیاند، مەبەست لەم وتووێژانە ئامادەكردنی رەشنووسێك بوو كە بە سەرنجام نەگەیشت.
كاربەدەستێكی باڵای ئەمریكا لە ویەن ئاماژەیان بەوەدا هێشتا جیاوازیو ناكۆكیەكی هەرە گرینگ لە نێوان هەڵوێستی دوو لایەندا دەبینرێو ئەمەش پێویستی بەوەیە كە ئێران دەبێ خۆی یەكلا بكاتەوە.
پێدەچێت دەورێكی دیكەی وتووێژەكان لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ واتە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، بەڵام هاوكات ئەو كاربەدەستە باڵای ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە بابەت دواكەوتنی ئەو وتووێژانەو پێشوەنەچوونەكان دەربڕیوە.