یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

ئێران: رێژەی تووشبوانی مادەی سڕكەر لە ئەفغانستان زۆرترە

ئەندامێكی كۆمیسیۆنی بێهداشتی مەجلیسی ئێران رایگەیاند، رێژەی ئەو كەسانەی لە ئێران تووشی مادەی سڕكەر هاتوون لە ئەفغانستان زۆرترە.

محەمەد حەسەن قوربانی نوێنەری مەجلیس لە وڵامی پرسیاری ئەوەیكە ئایا هیچ ئامارێكتان لە بابەت تووشبونی منداڵان بە مادە سڕكەرەكان لەبەردەستدا وتی، لەم بارەوە ئامارێك لەبەردەستدایە بەڵام پێمخۆشە لەمبارەوە بێدەنگی رابگرم‌و تەنیا ئەوە دەڵێم كە ئامارەكان جێی نیگەرانیە.

بە پێی ئامارە رەسمیەكان 1 ملیۆن‌و 325 هەزار كەسی تووشبو بە مادەی سڕكەر لە ئێران بوونی هەیە‌و رۆژانە 8 كەس بەو هۆیەوە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن‌و هەروەها 46 لە سەدی بەندكراوان لەو كەسانەن كە راستەوخۆ پێوەندییان بە مادەی سڕكەرەوە هەیە.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.