محەمەد نەفریە جێگری كۆمەڵایەتی رێكخراوی بێهزیستی رایگەیاند، لە ئێستادا 17 هەزار منداڵی سەر شەقام لە سەرتاسەری ئێران بوونی هەیە.
ناوبراو لە پەراوێزی كۆبونەوەی نەتەوەیی منداڵانی سەرشەقام بە رۆژنامەی ئێرانی راگەیاند، هیچ یاسایەك بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەرپەرستی بنەماڵەكان كە منداڵەكانیان وێڵ دەكەن نیە.
جێگری كۆمەڵایەتی رێكخراوی بێهزیستی دانی بەوەدا نا كە لە سەرتاسەری ئێران تەنیا 2 یان 3 رێكخراوی هەیە كە لەو بوارەدا چالاكە.