دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

سپای پاسداران لە پرۆژەیەكی نەوتی وەلانرا

حەمید رەزا عێراقی وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، قەرارگای خاتەم‌ولەئەنبیای سەر بە سپای پاسداران لە درێژەدان بە پرۆژەی خەتی لوولەی گازی سەرتاسەری وەلانرا.

پرۆژەی درووستكردنی خەتی لوولەی گازی سەرتاسەری بە بڕی 1 میلیاردو 300 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 1389 لە لایەن دەوڵەتی ئەحمەدینژاد رادەستی سپای پاسداران كرا.

لە سەردەمی دەوڵەتی ئەحمەدینژاد سپای پاسداران لە چەندین پرۆژەی گەورەی وەك نەوت‌و گازی ئێران دەستێوەردانی كردوو بە زۆربوونی گەمارۆكانی سەر ئێران، بە خێراییەكی زۆرتر لە‌و پرۆژانەدا بەشداریكرد.

بە پێی ئەو لێكۆڵینەوانەی ئەنجامدراوە سپای پاسدارانی سەر بە كۆماری ئیسلامی وەك مافیایەكی ئابووریی دەستی بەسەر شوێنە گرینگەكانی ئابووری ئێراندا گرتووە‌و بەرهەمەكەشی بۆ مەبەستەكانی خۆی بۆ سەركوتی ناوخۆیی‌و دەرەكی تەرخانكردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.