شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران

توركیا‌و ئێران گەورترین زیندانی رۆژنامەنوسان

كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان دەڵێت لەساڵی 2013ی زاینیدا 211 رۆژنامەنوس لەسەراسەری جیهان زیندانی كراون كە زۆربەیان لە توركیا‌و ئێران بەندكراون. بەوتەی ئەو كۆمیتەیە هەر سێ وڵاتی توركیا، ئێران‌و چین زۆرترین رۆژنامەنوسیان لەساڵی 2013دا لە زیندان خستووە. بەپێی راپۆرتەكە لەساڵی 2013‌و تا ئێستا 52 رۆژنامەنوس بە هۆی پیشەكەیانەوە كوژراون كە 21 كەس كەمتر لە ساڵی 2012یە. نیوەی ئەو رۆژنامەنوسانە لە رووداوەكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

له به‌لوچستان جه‌یشولعه‌دل پاسدارێکیان کوشت

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جه‌یشولعه‌دل، هێزی سه‌ربازیی ناسراوی به‌لوچه‌کانی دژ به کۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی سه‌راوان‌ی به‌لوچستان بۆسه‌یان بۆ هێزێکی سپا ناو‌ه‌ته‌وه‌و که‌سێکیان کوشتووه. جه‌یشولعه‌دل ڕایگه‌یاندووه کاتژمێر 07:30سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی مینێکی کۆنترۆڵکراوی سه‌رجاده‌وه ماشینێکی سپای پاسدارانیان کردووه‌ته ئامانج‌و له ئاکامیدا ئه‌فسه‌رێکی سپا کوژراوه‌و چه‌ند که‌سی تر بریندار بووه. له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه ‘ئه‌م هێرشه له وڵامی له سێداره‌دانی لاوانی به‌لوچ‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

لێبوردنی نێونەتەوەیی: داوای ئازادكردنی شەش بەندكراوی كورد دەكات

رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە ئاماژە بە مانگرتن لە خواردن‌و دۆخی نالەباری شەش بەندكراوی كوردی سوننە لە ئێران لە راگەیاندنێكدا كە رۆژی پێنج شەممە 21ی سەرماوەز بڵاوكردەوە باسی لە ئەگەری ئێعدامی ئەو بەندكراوانە كرد. لێبوردنی نێونەتەوەیی كە گەورەترین رێكخراوی نادەوڵەتیی لایەنگری مافی مرۆڤ لە جیهانە، بە دەركردنی راگەیاندنێك داوای لە هەمووان كرد كە بە ناردنی نامە بۆ دەفتەری رێبەریی‌و سەرۆكی دەزگای …

زۆرتر بخوێنەوە »

ڕێکه‌وتنی ژنێڤ ناڕوونتر ده‌بێت: تیمی ئێران گه‌ڕایه‌وه

ئه‌مڕۆ هه‌واڵنێرییه‌کان کشانه‌وه‌ی تیمی ڕاوێژکاری پرسی ناوکیی کۆماری ئیسلامییان له ڤیه‌نه‌وه ڕاگه‌یاند. له حاڵێکدا ڕێکه‌وتنی یه‌که‌م ژنێڤ له نێوان کۆماری ئیسلامی‌و گروپی 5+1 ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی له ئاستی میدیاکاندا دروست کرد‌، به‌ڵام دوێنێ‌و پاش ڕاگه‌یاندنی درێژه‌دان به  گه‌مارۆکانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن گه‌ری کوئینلان باڵوێزی ئوسترالیاو سه‌رۆکی کۆمیته‌ی گه‌مارۆی ئێران، تیمی ئێران بڕیاریدا وتووێژه‌کان ڕابگرێت‌و گه‌ڕایه‌وه تاران. دوایین دانیشتنی تیمی …

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێنەرانی كوردستانیش لە مەجلیس دەستیان لەكار كێشایەوە

هاوكات لەگەڵ گەڕانەوەی نوێنەرانی دەست لەكار كێشاوی پارێزگای خوزستان بۆ مەجلیس، نوێنەرانی كوردستان لە ناڕەزایەتی بە كەمبوونی بووجەی پارێزگای كوردستان لە گەڵاڵەی بووجەی ساڵی 93 رایانگەیاند دەست لەكار دەكێشنەوە. بە پێی هەواڵێكە لە سایتی ( فرارو ) بڵاوكراوەتەوە، لە نامەی دەست لەكار كێشانەوەی نوێنەرانی كوردستان هاتووە، ئێمە نوێنەرانی كوردستان بە پێی بووجەی پێشنیاركراوی ساڵی 93 كە لە لایەن دەوڵەت رادەستی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەست لەكاركێشانەوەی نوێنەرانی خوزستان لە مەجلیس

18 نوێنەری پارێزگای خوزستان لە مەجلیسی ئێران بە شێوەی بە كۆمەڵ دەستیان لەكار كێشایەوە‌و هۆكاری ئەم كردەوەشیان گەڕاندەوە بۆ وەلانانی هەندێك لە ئێعتبارەكانی ئەو پارێزگا لە بەشە بووجەی ساڵی 1393. شەریف حسەینی نوێنەری ئەهواز‌و لە ئەندامانی كۆمەڵی نوێنەرانی پارێزگای خوزستان رایگەیاند، تەنیا لە ئەگەری پێداچوونەوە بەو بووجەی بۆ پارێزگاكەمان تەرخانكراوە، دەست لەكاركێشانەوەی خۆمان وەردەگرینەوە. بە وتەی ئەم نوێنەرەی مەجلس، دەوڵەت …

زۆرتر بخوێنەوە »

حوکمی ئێعدامی به‌ندکراوێکی تری کورد ڕاگه‌یه‌نرا

سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ به زاگرۆس‌پۆستی ڕاگه‌یاند، له‌م حه‌فته‌یه‌دا دادگای شۆڕشی تاران حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ به‌ندکراوێکی کورد له گرتوخانه‌ی ئێوین به بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که ‘فه‌رزاد هونه‌رجو’  ته‌مه‌ن 24 ساڵ خه‌ڵکی ئاوایی ده‌ڵ سه‌ر به سه‌وڵاوا ماوه‌ی 3 ساڵ پێش ئێستاو له ماڵی خۆی له ئاوایی ده‌ڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه. شایانی باسه فه‌رزاد له کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانیدا خوێندکار بووه‌، هۆکاری …

زۆرتر بخوێنەوە »

نوری مالیكی سەردانی تاران دەكات

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه‌، به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی به‌ره‌وتارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێكه‌وت. له‌به‌یاننامه‌یه‌ی نوسینگه‌ی تایبه‌تی مالیكی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ مالیكی له‌سه‌ر داوای ره‌سمی حكومه‌تی تاران به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وت و سه‌ردانه‌كه‌شی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت. به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌، مالیكی له‌م سه‌ردانه‌یدا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌كان …

زۆرتر بخوێنەوە »

جه‌یشولعه‌دل: دوێنێ وڵامێکی سه‌رکه‌وتوانه‌مان به هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی داوه

دوێنێ دووشه‌مه ڕێکخراوی جه‌یشولعه‌دل له به‌لوچستان هه‌ڵمه‌تێکیان دژ به بنکه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌نجام داو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕاگه‌یاندنێکان بڵاو کردووه‌ته‌وه.  ئه‌م گروپه ڕایان گه‌یاندووه دوابه‌دوای له‌سێداره‌دانی 16 که‌س له به‌لوچستان بڕیاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان داوه‌و له هه‌ڵمه‌تێکدا کاتژمێر 18:00 دوێنێ دووشه‌مه به به‌شداریی سێ گوردان له هێزه‌کانیان توانیویانه زه‌برێکی کاریگه‌ر له هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کوهه‌گ‌و ئاسکان‌ی سه‌راوان بده‌ن. له ڕایگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه: …

زۆرتر بخوێنەوە »

له ئێران ساڵانه 40هه‌زار که‌‌س به ژماره‌ی که‌م‌ئه‌ندامان زیاد ده‌بن

ئه‌مڕۆ 12 سه‌رماوه‌زو 3 دێسامبر هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی که‌م‌ئه‌ندامان. که‌م‌ئه‌ندامان له ئێران هه‌ر وه‌ک پێکهاته‌و که‌مایه‌تییه‌کانی تر، ساڵێ جارێک ‌و زیاتر به ڕوانگه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه‌و ‘به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌ی میدیایی’ سه‌یر ده‌کرێن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که به پێی ئاماره جیهانییه‌کان، ده‌کرێت به 10 له سه‌دی خه‌ڵکی ئێران بوترێت که‌م‌ئه‌ندام. جیاوازیی ڕه‌گه‌زی پێوه‌رێک له که‌م‌ئه‌ندامییه، به جۆرێک که ژنان له سه‌دا 60،  زیاتر …

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر: ئاماری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژ به کۆماری ئیسلامی

له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا سه‌رجه‌م 220 حاڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له ئێراندا ڕوویداوه. ئه‌م مانگه له چاو مانگه‌‌کانی تری ساڵی 92 هه‌تاوی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی له ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌کان دژ به کۆماری ئیسلامی به خۆیه‌وه بینی که ژماره‌ی به‌رچاوترین چالاکییه‌کان به‌م شێوه‌یه: خۆپیشاندان دژ به له‌سێداره‌دانی زیندانییه سیاسییه‌کان له شاره جۆربه‌جۆره‌کاندا: 23 جار، خۆپیشاندان دژ به که‌مکردنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری کارون له خوزستان‌و هورموزگان: 14 جار، …

زۆرتر بخوێنەوە »

له ئێران بانگه‌وازی ڕاگرتنی ئێعدام راگه‌یه‌نرا

دوێنێ کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو که‌سی ناسراو له ئێران بانگه‌وازێکیان بۆ ڕاگرتنی حوکمی له‌سێداره‌دان له ئێران ڕاگه‌یاند. ئه‌م گرووپه له پێنج خاڵدا هه‌وڵه‌که‌یان به داواکاریی ڕاگرتنی ئێعدام له پێش چاوی خه‌ڵک، به‌ردباران کردن‌، له‌سێداره‌دانی که‌سی خوار ته‌‌مه‌نی 18ساڵ‌و بڕینی ئه‌ندامانی له‌ش ڕاگه‌یاندووه‌و ناویان ناوه ‘هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی له‌سێداره‌دان’. بانگه‌وازه‌که سووره له سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌و سیاسه‌تی بارهێنان له بری له‌سێداره‌دان‌و واژکه‌رانی برێتین له: …

زۆرتر بخوێنەوە »

به هه‌وڵی پارلمانتارێکی کوردی سۆئێد، ئێران مه‌حکوم کرا

ئه‌مڕۆ چالاکی سیاسی‌و ئه‌ندام پارلمانی سۆئێد جه‌بار ئه‌مین ڕایگه‌یاند جێگری وه‌زیری ده‌ره‌و‌ه‌ی ئێران مه‌جید ته‌خت‌ڕه‌وانچی که به سه‌ردانێک گه‌یشتبووه‌ ستۆکهۆڵم‌و له پارلمانی سۆئێد له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارلمان پێر وێستێربێرگ ه‌وه پێشوازیی لێکرا، به توندی به‌ر ڕه‌خنه‌ی پارلمانی سۆئێد که‌وت. جه‌بار ئه‌مین له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکی خۆی ڕایگه‌یاندووه: ‘کومیتەی وەزارەتی دەروەوی سۆئێدو جێگری وەزیری دەروەی ئێران ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 ی بەیانی کۆبونەوەیان هەبووه. لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

5 كەسی دیكە لە بەندەرعەباس ئێعدامكران

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، رۆژی چوارشەممە 6ی سەرماوەز پێنج كەس لە زیندانی بەندەرعەباس لەوانە 3 پیاوو 2 ژن ئێعدامكران. تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەك لە ناوو تاوانی كەسانی ئێعدامكراو لەبەردەستدا نیە. پاش هاتنەسەركاری دەوڵەتی رووحانی لەماوەی 3 مانگی رابردوو، بە پێی ئەوەیكە چاوەڕوان دەكرا رەوتی ئێعدامەكان كەم بێتەوە، بەڵام بە پێچەوانە دەوڵەتی تازە بەدەسەڵات …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران: ستراتێژیی ئێمه‌و ڕووسیه‌و چین له سوریه‌دا بردویه‌ته‌وه

ئه‌مڕۆ ڕاوێژکاری باڵای خامنه‌یی، یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی له مه‌شهه‌د باسی له سه‌رکه‌وتنی ستراتێژی هاوبه‌شی ئێران‌و ڕوسیه‌و چین له سوریه کردووه‌و راسته‌وخۆ دامه‌زراوه‌ی به‌سیج‌ی به فاکته‌ری دیاریکه‌ری ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوبردووه. ناوبراو رۆڵی ئێرانی له دیاریکردنی چاره‌نووسی ناوچه‌که به گرنگ زانیوه‌و به هه‌ست کردن به‌و شته‌ی ناوی ناوه ‘تێپه‌ڕی ژێئۆپۆلیتیکی’ پێگه‌ی ئێرانی به پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی باسکردووه، هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: ‘له ڕۆژاوای …

زۆرتر بخوێنەوە »

پەرەسەندنی نەخۆشیی ئایدز لە ئێران

كاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رێژەی تووشبوان بە نەخۆشی ئایدز لە وڵاتیان زیاتر لە 27 هەزار كەس راگەیاند كە سەبارەت بە ساڵی 1380 لانیكەم 9 ئەوندە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. ئامارەكان نیشانیدەدەن پەرەسەندنی نەخۆشی ئایدز لە نێو منداڵانی سەرشەقام‌و كار لە تاران 45 ئەوندەی توێژەكانی دیكە بووە. دوایین ئاماری رێكخراوی جیهانیی تەندروستی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە پەرەسەندنی ئایدز راپۆرتێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »