به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی 8ی به‌یانیی ئه‌فغانستان که‌وتووه، کۆماری ئیسلامی په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌کان بۆ شه‌ڕکردن شانبه‌شانی سپای پاسداران ده‌نێرێت بۆ سوریه. به پێی ئه‌و زانیارییانه په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌کان دوای ئه‌وه‌ی هیچ هاوکارییه‌کی یاساییان له‌گه‌ڵ ناکرێت، ناچار ئه‌کرێن به به‌شداریکردن له خوله سه‌ربازییه‌کان له تاران‌و دواتر پێناسێکی سووریا‌ن بۆ دهردههێنرێتو به مه‌به‌ستی ئاسانکاریی هاتوچۆشیان له سوریه، کارتێکی شینیان پێ ده‌درێت.
به پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و رۆژنامه‌یه له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا زیاتر له 220 په‌نابه‌ری ئه‌فغان نێردراونه‌ته سوریه که لزۆربهیان له خوار 25 ساڵه‌وه بوون. له‌و که‌سانه‌ی که نێردراونه‌ته سوریه، 28که‌سیان کوژراون که 14یان سه‌ریان بڕاوه‌و 8یشیان به برینداری گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ ئێران.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه به ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه: زانیارییه‌کانی ئه‌وان سه‌باره‌ت به ناردنی په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌کان بۆ سوریه ته‌نیا له ئاساتی دهنگۆدایهو هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنراویان ده‌ست نه‌که‌وتووه که به‌و پێیه سکاڵا دژ به کۆماری ئیسلامی تۆمار بکه‌ن.