دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

کۆبونه‌وه‌کانی ژنێڤ به‌رده‌وامه

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه دانیشتنه‌کانی گروپی 5+1و وه‌ڤدی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر پرسی ناوکیی ئێران ده‌ستی پێکرده‌وه.

خولی سێیه‌می دانیشتنه تایبه‌ته‌کانی ژنێڤ له سه‌ر ئاستی زانستیی که‌یسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه کۆماری ئیسلامی پێبه‌ندیی خۆی به ڕاگرتنی به‌شێک له پیتاندنه‌که‌و سنووردارکردنی به‌شێکی تری له سه‌روو له‌سه‌دا 5ه‌وه راگه‌یاندووه. به‌رامبه‌ر به‌و پێبه‌ندییه‌ی ئێرانیش، 5+1 رایگه‌یاندووه‌ گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران که‌م ده‌که‌نه‌وه.

خاڵێکی جێی سه‌رنجی ئه‌م وتووێژانه ئه‌وه‌یه که د‌‌ه‌بێ له درێژه‌ی رێکه‌وتنه‌که‌دا دوو لایه‌ن ڕێبکه‌ون له سه‌ر چۆنیه‌تیی که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان‌و ورده‌کاریی به‌ڕێوه‌بردنی دیاری بکرێت.

له ماوه‌ی ڕابردوو باراک ئۆباما ڕایگه‌یاندووه ئێسته کاتی سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتر به سه‌ر ئێراندا نییه، به‌ڵام به‌وحاڵه‌وه سێناتۆری ئامرکا خوازیاری سه‌ۆاندنی سزای زیاتر به سه‌ر ئێران بوو له بواره‌کانی نه‌وت‌و کانگاو ڕێگاوباندا.

شایانی باسه دووه‌مین دانیشتنی ژنێڤ له نێوان ئێران‌و 5+1 له کاتێکدا نیوه‌ته‌واو مایه‌وه که ئامریکا ناوی چه‌ند که‌سایه‌تیی به لیستی گه‌مارۆکان زیادکردو ئه‌وه ناڕه‌زایه‌تی وه‌فدی دانووستانکاری ئێرانیی لێکه‌وته‌وه.

ئامریکا ڕایگه‌یاندووه ئه‌و چه‌ند که‌سه گه‌مارۆی نوێ بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی نین‌و له درێژه‌ی گه‌مارۆکانی پێشوودا خراونه‌ته سه‌ر لیستی ئه‌و وڵاته.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.