پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

هەواڵ

لە هەر 24 كاتژمێردا لە كوردستان 10 ژن و مێرد لە یەك جیا بوونەتەوە

لە ماوەی ٦ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، تەنیا لە پارێزگای سنە، نزیك بە ٢ هەزار حاڵەتی تەڵاق تۆمار كراوە، كە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، ١/٥% چوونەسەرەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێبەرێكی دیكەی ئیسلامیەكانی بەنگلادش ئێعدام دەكرێ

دادگای تایبەت بە جینایەتی جەنگی لە شاری “داكا” پایتەختی وڵاتی بەنگلادش “میر قاسم عەلی یەكێكی دیكە لە رێبەرانی حیزبی “جەماعەتی ئیسلامی” لەو وڵاتە بە ئێعدام مەحكوم كرد و تاوانی ناوبراو ئەشكەنجە و كوشتنی نەیاران لە ماوەی 9 مانگ شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادش لە وڵاتی پاكستان و لە ساڵی 1971ی زایینی راگەیەندراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لەسەر ناوی كەنداو كۆماری ئیسلامی و عێراق نێوانیان ئاڵۆز دەبێ

كۆماری ئیسلامی ئێران ‌و عێراق لە سەر ناوی‌ كەنداو گرژی‌ دەكەوێتە نێوانیان‌و حكومەتی‌ تاران نیگەرانە لە ناوهێنانی‌ كەنداوی‌ عەرەبی‌ لە جیاتی كەنداوی‌ فارس لە لایەن كاربەدەستانی عێراقەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی وتەبێژ و یەكێكی دیكە لە بەرپرسانی باڵای داعش

لەبەیان نامەیەكدا وەزارەتی بەرگری عێراق ئاژمارە بەوە دەكات لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆكەی هاوپەیمانان لە قەزای ‘قائیم’ سەر بە پارێزگای ئەنبار لە نزیك شاری ڕومادیە چل و شەش چەكداری داعش دەكوژرێن لە ناو كوژراوەكان ‘ئەبو محەمەدعەدنانی’ وتەبێژی داعش بەرچاو دەكەوێ، هاوكات دەزگا ئەمنیەكان و دەزگای ئیتلاعاتی عێراق ڕۆلێكی باشیان هەبووە، لە دۆزینەوەی شوێن و كاروانی چەكدارانی داعش، لە ناو ئەو بۆردومانانەدا …

زۆرتر بخوێنەوە »

هەوڵی نوێنەرانی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی ژنانی گۆرانیبێژ

حسێن نەقوی حسێنی نوێنەری بناژۆخوازی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، وێڕای رەخنەگرتن لە موسیقا ژەندن بە شێوەی تاكە كەسی و هەروەها گۆرانی وتنی ژنان لە نێو كۆنسرتەكان رایگەیاندووە كە، ژمارەیەك لە نوێنەرانی مەجلیس لەمبارەوە رەخنەیان لە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆمار و وەزیری ئیرشاد (رێنوێنی) سەبارەت بە “پەرەسەندنی ئەم بابەتە” هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی 30 چەكداری داعش لە كۆبانێ /ڤیدیۆ

شەڕ لەنێوان ( شۆڕشگێرانی رەقەو لیوای فەجرو بەرەی كوردو یەپەگەو پێشمەرگە) لە بەرەیەك لە دژی داعش بەردەوامەو لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 30 چەكداری داعش لە شاری كۆبانێ كوژراون. شەڕڤانانی‌ كور بە هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بەردەوامن لە بەرگریكردن لەشاری‌ كۆبانێ ‌‌و لە ئێستادا شەڕی‌ كۆڵان بەكۆڵان لەگەڵ چەكدارانی‌ داعش دەكەن. ئەم ڤیدیۆیەش تایبەتە بە شەڕی كۆڵان بە كۆڵانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانلەدەستدانی سەدان رۆژنامەنووس لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا

700 رۆژنامەنووس لە كاتی ئەنجامدانی كارەكانیاندا لەم 10 ساڵەی دواییدا كوژراون. رێكخراوی پەروەردەو زانست و رۆشنبیری نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) ، لە رۆژی كۆتاییهێنان بەدەربازبوونی ئەو تاوانبارانەی دەستدرێژی دەكەنە سەر رۆژنامەنووسان كە دەكاتە ئەمڕۆ 11ی مانگی خەزەڵوەر، رایگەیاند: لەو‌ تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەكرێت ‌ لە 90% ی تاوانبارەكان بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و نەبوونی ئیرادەی سیاسیەوە رزگار دەبن و دادگایی ناكرێن. …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیركردنی 3 كەس لە شاری قوروە

3 كەس لەو هاوڵاتیانەی كە لە شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە بۆ پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ لە هەوڵی سازدانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین بوون، لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش ئەبوبەكر بەغدادی لابرد و چۆنیەتی هاتنی بۆ نێو عێراق ئاشكرا کرد

ئەبو محەممەد عەدنانی ، وتەبێژی داعش، رایگەیاند، ئەنجومەنی شورای “دەوڵەتی ئیسلامی”(داعش) بڕیاریداوه  بە دوورخستنەوەی ئەبو بەكر بەغدادی لە پۆستی خەلیفەی دەوڵەت و دانانی كەسێكی تر كە بە رەگەز خەڵكی وڵاتی عەرەبستانە. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی عیراق قانوون، ئەبو محەممەد عەدنانی، وتەبێژی گروپی داعش لە تۆمارێكی دەنگیدا كە سایت و پەیجەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیه کانی نزیك لە داعش بڵاویانكردووەتەوە رایگەیاند :” ئەنجومەنی شورا …

زۆرتر بخوێنەوە »

سپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

عەلی فەدەوی فەرماندەی چەكدارە دەریاییەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، یەكێك لە بەرنامەكانی سپای پاسداران دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە “كەنداو”ە.

زۆرتر بخوێنەوە »