پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئاشكرا بوونی گەندەڵی میلیاردی لە شارەوانی سنە

مەئموورانی دەزگای قەزایی كرماری ئیسلامی لە شاری سنە، بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی گەندەڵیی میلیاردی لە شارەوانیی ئەو شارەدا، چەند كەسێكیان دەستگیر كردووە.

دوو جێگری پێشووی شارەوانیی شاری سنە، بە بڕیاری دەزگای قەزایی شاری سنە دەستبەسەر كراون.

لە ئەنجامی “هەوڵی ئەندامانی شۆرا” و “بەدواداچوونی رێكخراوەكان”دا لەمەڕ گەندەڵیی میلیاردی لە شارەوانیی سنە 2 جێگری پێشووی شارەوانیی ئەو شارە دەستگیر كراون.

بودجەی ساڵی ١٣٩٣ی شارەوانیی سنە، زیاتر لە ١٤٠ میلیارد تمەن خەمڵێندراوە.

كوردنیووز وێڕای ئاماژە كوردن بەو هەواڵە، باسی لە پەیوەندیی چەند بەرپرسێكی پارێزگای سنە لەو گەندەڵییەدا كردووە و داوای كردووە ئەو پرۆسەیە بۆ رای گشتی روون بكرێتەوە.

هەتا ئێستا ناوی ئەو دوو كەسە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئەو گەندەڵییە لە ماوەی دو ومانگی رابردوودا ئەنجام دراوەو ئاشكراش بووە.

شارەوانیی سنە، ساڵی ١٣٠٠ بە بودجەیەكی هەزار قڕانییەوە دامەزراو هەتا ئێستا ٤٤ بەرپرسی گۆڕیوە و لە ئێستادا شارەوانیی سنە ٢٣٠٠ پێرسونێلی هەیە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە، كە بەرپرسی گشتیی دیوانی پێداچوونەوەی ئیداریی ئوستانی كوردستان باسی لە دابەزینی نزیك 100%ی بە وتەی خۆی “گەندەڵی ماڵی” لە دەزگاكانی بەڕێوەبەرایەتیدا كردبوو.

رێكخراوی “روونكردنەوەی نێونەتەوەیی” لە ئاڵمان، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، وڵاتی ئێران لە نێو ١٧٧ وڵاتدا لە بواری گەندەڵیی ماڵیی پلەی ١٤٤ی لە ئاستی جیهاندا هەیە، كە بە بەراورد لەگەڵ سالی ٢٠١٢ی زایینی ١١ پلە دابەزینی هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.