سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

لەسەر ناوی كەنداو كۆماری ئیسلامی و عێراق نێوانیان ئاڵۆز دەبێ

كۆماری ئیسلامی ئێران ‌و عێراق لە سەر ناوی‌ كەنداو گرژی‌ دەكەوێتە نێوانیان‌و حكومەتی‌ تاران نیگەرانە لە ناوهێنانی‌ كەنداوی‌ عەرەبی‌ لە جیاتی كەنداوی‌ فارس لە لایەن كاربەدەستانی عێراقەوە.

ئەگەرچی‌ 2 وڵاتی‌ دۆست ‌و هاوپەیمانن ‌و كۆماری ئیسلامی خاوەنی‌ زۆرترین هەژمونی لە عێراقدایە، بەڵام بە پێچەوانەی‌ خواستی‌ ئێران بەرپرسانی‌ عێراقی‌ لە جیاتی‌ كەنداوی‌ فارس، لە وتەو نوسراوەكانیاندا كەنداوی‌ عەرەبی‌ بەكار دەهێنن.

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ عێراق ماوەیەك پێش ئێستا لە نامەیەكی‌ فەرمیدا بە واژۆی‌ محەمەد حسێن خەزورەجی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ كاروباری‌ ئیقامە‌و نیشتەجێكردنی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ، وشەی‌ كەنداوی‌ عەرەبی‌ بەكار هێناوە.

لە رۆژی‌ 7 مانگی‌ رابردووشدا وەزیری‌ وەزرش‌و لاوانی‌ عێراق لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا لە تاران هەمان وشەی‌ كەنداوی‌ عەرەبی‌ بەكارهێنایەوە.

لەو بارەیەوە ساڵح جەوكار ئەندامی‌ لیژنەی‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ مەجلیسی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، بە پێی‌ بەڵگەنامەكان ناوی‌ كەنداوی‌ فارس سەلمێنراوەو بەكارهێنانی‌ وشەی‌ كەنداوی‌ عەرەبی‌ پێشێلكردنی‌ رێسای‌ نێودەوڵەتییە‌و پەرلەمانی‌ ئێران لەو بارەیەوە لێكۆڵینەوە دەكات.

لای‌ خۆشیەوە حەسەن كازمی‌ قومی‌ باڵوێزی‌ پێشووی‌ كۆماری ئیسلامی لە عێراق ناڕەزایی‌ خۆی‌ لەو باریەوە دەربڕی‌‌و رایگەیاند، لە كاتێكدا ئێران بەو پەڕی‌ تواناوە پشتیوانی‌ لە جەنگی‌ دژە تیرۆر لە عێراق دەكات‌و توانیویەتی‌ بەغداد لە بەرامبەر هێرشەكانی‌ داعش بپارێزێت، ناوهێنانی‌ كەنداوی‌ عەرەبی‌ لە لایەن بەرپرسانی‌ عێراقەوە جۆرێك لە ناسپاسییە بەرامبەر بە ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.