چوار شه‌ممه‌ 1 ئایار 2024

هەواڵ

ئاشكرا بوونی بەڵگەیەكی دیكە لەسەر زیندانی “كەهریزەك” / ڤیدیۆ

بەڵگەیەكی دیكە لە سەر زیندانی “كەهریزەك” كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران ئاشكرا بووە، كە باس لە دەستدرێژیی سێكسی و ئەشكەنجەیی بێ بەزەییانەی زیندانیان دەكات. بە پێی ڤیدیۆیەك كە لە لایەن “ناوەندی بەڵگەكانی مافی مرۆڤی ئێران” بڵاو كراوەتەوە، هاوڵاتیەك كە بە ناوی “مەجید عابدین زادە موقەدەم” كە خۆی پێشتر لە زیندانی “كەهریزەك”ی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران بووە، باس لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

نرخی فرۆشتنی ژنان و كچانی ئێزیدی و مەسیحی لە لایەن”داعش” / بە بەڵگە

رێكخراوی‌ داعش بازاڕی‌ فرۆشتنی‌ ژنانی‌ ئێزیدی‌ و مەسیحییەكانی‌ عێراقی‌ رێكخستوەتەوە، ئەو نوسراوەش كە بۆ رێكخستنەوەی‌ بازاڕ ئامادەی كردووە ئاشكرا دەبێت و بڵاودەكرێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

“دەستدرێژیی سێكسی” ئیسلامیەكان بۆ سەر مانگایەك

لە گوندێكی سەر بە ویلایەتی بەدەخشان ئەفغانستان دوو ئەندامی گروپی ئیسلامگەرای تاڵبان، “دەستدرێژی سێكسی” دەكەنە سەر مانگایەك ‌و خەڵكی گوندەكەش بەو هۆیەوە لێدانێكی زۆریان لێ دەدەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەڕ لە نێوان داعش و پۆلیسی ئۆسترالیا هاتە ئاراوە /ڤیدیۆ

شەڕ و تێكهەڵچوونێكی قورس لە نێوان لایەنگرانی گرووپی داعش و پۆلیسی وڵاتی ئۆسترالیا لە شاری “سیدنی” هاتە ئاراوە. ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە تایبەتە بە خۆپیشاندانەكەی لایەنگرانی داعش لە شاری سیدنی، كە بووە هۆی تێكهەڵچوونی لایەنگرانی ئەو گرووپە لەگەڵ پۆلیسی وڵاتی ئۆسترالیا.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرز راگرتنی یادی ساڵوەگەڕی گیانبەختكردوو *شێركۆ مەعارفی* / بە وێنە

ژمارەیەك لە چالاكان و هەڵسووڕاوانی بزاوتی شۆڕشگێڕانەی كوردستان بە بۆنەی 13ی مانگی خەزەڵوەر ساڵیادی لەسێدارەدانی هەڵسووڕاوی سیاسی كورد و ئەندامی *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* لە سەر گڵكۆی ئەو گیانبەختكردووە ئامادەبوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

راگەیەندراویەك بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی چالاكێكی سیاسی

كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بە بۆنەی ساڵوەگەری ئێعدامی *شێركۆ مەعارفی* زیندانی سیاسی كورد و ئەندامی *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* راگەیەندراوێكی بڵاو كردووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »