چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئاشكرا بوونی بەڵگەیەكی دیكە لەسەر زیندانی “كەهریزەك” / ڤیدیۆ

بەڵگەیەكی دیكە لە سەر زیندانی “كەهریزەك” كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران ئاشكرا بووە، كە باس لە دەستدرێژیی سێكسی و ئەشكەنجەیی بێ بەزەییانەی زیندانیان دەكات.

بە پێی ڤیدیۆیەك كە لە لایەن “ناوەندی بەڵگەكانی مافی مرۆڤی ئێران” بڵاو كراوەتەوە، هاوڵاتیەك كە بە ناوی “مەجید عابدین زادە موقەدەم” كە خۆی پێشتر لە زیندانی “كەهریزەك”ی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران بووە، باس لە چۆنیەتی دەستگیركرانی خۆی و بێ رێزیی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی لە كاتی گرتنی و هەروەها ئەشكەنجە و لێدان لە نێو زیندانەكە دەكات.

ئەو هاوڵاتیە، باس لەوە دەكات كە تەنیا بە هۆ بەشداریی لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 88ی هەتاویی لە ئێران كە بە بۆنەی دزیی بەربڵاو لە دەنگی خەڵك و هەڵبژاردنەوەی دووبارەی مەحمود ئەحمەدی نژاد وەكوو سەرۆك كۆماری دووبارەی ئێران هاتە ئاراوە.

شایانی باسە، كەهریزەك یەكێك لەو زیندانە مەترسیدارانەی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران بوو، كە پاش هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ساڵی 88 ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرانی ناڕازیی بە ئاكامی هەڵبژاردنەكان دوای دەستگیركران، لەو زیندانە خرانە ژێر ئەشكەنجە و ئازاریی نامرۆڤانە و هەروەها دەستدرێژیی جینسی. بەڵام كاتێ كە ئەو جینایەتانە ئاشكرا بوو، سەعید مورتەزەوی دادوەر و سیاسەتوانی نزیك لە ئەحمەدی نژاد وەكوو بەرپرسی ئەو كردەوە دژە ئینسانیانە ناسێندرا، بەڵام بە بێ سزا و لێپرسینەوە لە تاوانەكانی خۆش بوون و وازیان لێ هێنا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.