چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چالاكێكی فەرهەنگی ئەدەبی كورد خەڵاتێكی جیهانی پێ دەبەخشرێ

خەڵاتی تایبەتی كۆمیتەی نووسەرانی دەستگیركراوی ئەنجومەنی قەلەمی سوئید بەخشرایە چالاكێكی مافی مرۆڤی كوردی وڵاتی خەڵكی باكووری كوردستان.

چالاكێكی فەرهەنگی – ئەدەبیی كورد بەناوی “موحەڕەم ئەربی” وەكوو براوەی خەڵاتی “توخۆلسكی” ساڵی ٢٠١٤ دیاری كرا.

هەوڵدان بۆ گەشەسەندنی زیاتر و پەرەپێدان بە زمانی كوردی و چالاكیی نواندنی بێ‌ توندوتیژی ئەو هۆكارانە بوون كە ئەو نووسەرەی بۆ ئەو خەڵاتە دەسنیشان كردووە.

“موحەڕەم ئەربی” بێجگە لە ئەنجامدانی چالاكی ئەدەبی، چەندین ساڵیش لە بواری راهێنانی و پەروەردە كردنی پشسپۆڕانی سیاسیی و كۆمەڵایەتی كوردستان بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات كاری كردووە.

بەپێی راپۆرتی ئەنجومەنی قەڵەمی سوید (Svenska PEN ) ئەربی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨دا بە تاوانی ئاخاوتن لە مەجلیسی سوئید لەلایەن پۆلیسی توركیەوە دەستگیر و خاكەلێوەی ئەمساڵ دوای چوار ساڵ راگیران لە زیندان ئازاد كرا.

ئەو خەڵاتە، رێكەوتی ٢٤‌ی خەزەڵوەر “رۆژی جیهانی نووسەرانی زیندانی” لە رێوڕەسمێكدا پێشكەش بە موحەڕەم دەكرێت.

خەڵاتی “توخولسكی” وەكوو بیرئانینی “كورت توخولسكی” “١٨٩٠ ـ ١٩٣٥) نووسەری ئاڵمانی ناودێڕ كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.