چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دوو هاوڵاتی “سەقز”ی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

دوو هاوڵاتی خەڵكی شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەر سنوور بریندار بوون.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتوون، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەیرانبەند لە نێوان شاری بانە و باشووری كوردستان، 2 هاوڵاتی كە هەردووكیان خەڵكی شاری سەقزن بە ناوەكانی عادڵ محەمەدیان و قادر نەباتی، بریندار بوون.

پاش بریندار بوونی ئەو 2 هاوڵاتیە عادڵ محەمەدیان رەوانەی نەخۆشخانەی تاران و قادر نەباتی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە كراوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك پێش ئێستا منداڵێكی تەمەن 6 ساڵان بە ناوی “ئاڵا روبینا”، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە چاوی لەدەستدا.

دەوترێ بنەماڵەی ئەو كچە 6 ساڵ تەمەنە، بەدەست هەژاری و دەستكورتییەوە دەناڵێنن و توانای ئەوەیان نییە، كە نەشتەرگەری بۆ رۆڵەكەیان ئەنجام بدەن و چاوی راستی لەدەست داوەو دەماری چاوی بەهۆی بەركەوتنی پارچەی مین لەناو چووە.

شایانی باسە، ساڵانە بە دەیان هاوڵاتی كورد بە هۆی تەقینەوەی من و پاشماوەی كەرەستەی جەنگی بەجێماو لە شەری 8 ساڵەی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق دەبنە قوربانی و یان بریندار دەبن یان گیانیان لەدەست دەدەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.