چوار شه‌ممه‌ 1 ئایار 2024

هەواڵ

تەقاندنەوەی 15 تانكر نەوتی داعش لە شاری كەركوك

15 تەنكەری نەوتی داعش لە نزیك كەركوك، تەقێندرایەوە و بەرپرسێكی‌ دەزگای ئەمنیەتی عێراقیش رایگەیاند: گومان دەكرێت تانكرەكان، ڕەوانەی‌ خورماتوو  كرابن‌ و لەوێشەوە بۆ كەركوك، كە پێدەچێت چەند بازرگان و بەرپرسێكی‌ ناوچەكە، كڕیاری‌ نەوتی‌ داعش بن.

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارانی ئێرانی یەك میلیۆن كەمی داهاتیان هەیە

كرێكارانی تاران بۆ دابینكردنی بودجەی مانگانەی خۆیان 822 هەراز تمەن و كرێكارە گوندنشینەكانیش 92 هەزار و پانسەد تمەن كەمییان هەیە. لە تاران 70% ی پتر لە 50% كرێكاران بیر لە پیشەی دووهەم دەكەنەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری لەسێدارەدانی 11 زیندانی كورد لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

11 زیندانی كورد بە تاوانی ئەوەیكە بیروبڕوایان جیاوازە لە لایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج براونەتە ژووری تاكەكەسی و ئەگەری ئەوەیكە بەمزووانە ئێعدام بكرێن دوور لە چاوەڕوانی نیە. كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی كردەوە كە، رۆژی چوارشەممە 14ی مانگی خەزەڵوەر 11 زیندانی كە پێدەچێ هەموویان “كورد”بن، بە تاوانی ئەوەیكە ئەندامی گرووپە ئیسلامی و سەلەفیە سونیەكانن …

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی ژنێكی كورد بە دەستی چەكدارانی توركیە

دوای ئەوەی بۆ پشتیوانی لە خەڵكی شاری كۆبانێ و شەڕەڤانانی خۆڕاگری ئەو شارە ژمارەیەك هاوڵاتی لە سەر سنوری نێوان كۆبانێ و باكوری كوردستان كۆبوونەوە، ژنێكی خۆپیشاندەر بە دەستی چەكدارانی توركیە گیانی بەخت كرد. لەوبارەوە چالاكێكی سیاسی دانیشتووی شاری كۆبانێ ئاری هه‌ركی رایدەگەیەنێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی مانگی خەزەڵوەر چەكدارانی ئەرتشی توركیە ژنێكی كورد بە ناوی (قەدریە ئۆرتاك كایا) لەسەر سنوری نێوان …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی ژنێكی “ئیلام”ی بە هۆی خۆكوژی

ژنێك كە كارمەندی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی پارێزگای ئیلام بوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی مانگی رەزبەر، بە بەردانەوەی خۆی لەسەر بانێك لە مەیدانی بەناو “دیفاعی موقەدەس” لە شاری ئیلام، بەرداوەتەوە و بەو بۆهەیەوە گیانی لەدەستداوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرزبوونەوەی لەرادەبەدەری رێژەی بنەماڵە بێ سەرپەرەستەكان لە ئێران

ئامارەكان دەریدەخات لە ساڵی 1392ی هەتاوی لە درێژەی رەوتی ساڵانی پێشوو، بنەماڵە شارنشینەكانی ئێران لەگەڵ دوو دیاردەی”كەمی رێژەی كەسانی خاوەن پیشە” و “بەرزبوونەوەی ئاستی نێوەنجیی تەمەنی بنەماڵە” بەرەوڕوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

كەمكردنەوەی بودجەی پێشنیاری بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ

وتەبێژی دەوڵەتی روحانی باسی لە تەرخان كردنی 729 میلیارد تمەن بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ كردووە. وێڕای ئەوەیكە ئەم بودجەیە تەنیا بۆ 4 مانگی كۆتایی ئەمساڵ دیاری كراوە، لە كاتێكیشدا باس لە تەرخان كردنی بودجە بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەكرێ، كە وەرزی بارین دەستی پێ كردووە و ئاوی دەریاچەكەش لە حاڵی زیاد كردندایە. محەممەدباقر نەوبەختەوە وتەبێژی دەوڵەتی رۆحانی لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاندووە …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی بنەماڵەی دەستگیركراوانی شاری سنە لە بەردەم دادوەری

كاتژمێر 8 و نیوی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14ی مانگی خەزەڵوەر بنەماڵەی دەستگیرراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەی شاری سنە لە بەردەم  ئیداەری دادوەریی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەبرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو لاوی باشووری كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە ئێعدام دەكرێن

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی دوو لاوی خەڵكی باشووری كوردستان سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و پارێزەرێكی ناسراوی كوردی رۆژهەڵاتیش دەڵێ، ‌دۆسیەی ئەو دوو لاوە سیاسی نییە‌.

زۆرتر بخوێنەوە »