پێنج شه‌ممه‌ 23 ئایار 2024

دوو لاوی باشووری كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە ئێعدام دەكرێن

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی دوو لاوی خەڵكی باشووری كوردستان سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و پارێزەرێكی ناسراوی كوردی رۆژهەڵاتیش دەڵێ، ‌دۆسیەی ئەو دوو لاوە سیاسی نییە‌.

محەمەد ساڵح نیك بەخت پارێزەری ناسراوی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی كورد لە رۆژهەإتی كوردستان و ئێران، بە هەواڵنێریی باسنیوزی رایگەیاندووە، كە دوو لاوی باشووری كوردستان كە ئێستا لە زیندانەكانی ئێرانن سزای ئێعدامیان بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەكو ئێستا سزاكەیان جێبەجێ نەكراوە، ناوبراو وتووشیەتی ‌دۆسیەی ئەو دوو لاوە سیاسی نییە، لە سەر بابەتی دیكە تۆمەتباركراون‌.

ئەو پارێزەرە ئامادەنەبوو ناوی لاوەكان ئاشكرا بكات،  بەڵام ‌لەبەر دۆخی كۆمەڵایەتی بنەماڵەكانیان ناوەكانی بڵاو نەكردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.