سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

تەقاندنەوەی 15 تانكر نەوتی داعش لە شاری كەركوك

15 تەنكەری نەوتی داعش لە نزیك كەركوك، تەقێندرایەوە و بەرپرسێكی‌ دەزگای ئەمنیەتی عێراقیش رایگەیاند: گومان دەكرێت تانكرەكان، ڕەوانەی‌ خورماتوو  كرابن‌ و لەوێشەوە بۆ كەركوك، كە پێدەچێت چەند بازرگان و بەرپرسێكی‌ ناوچەكە، كڕیاری‌ نەوتی‌ داعش بن.

بە پێی دوایین هەواڵەكان، ئەرتشی عێراق رایگەیاند كە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە نزیك كەركوك، 15 تانكر نەوتی داعشیان تەقاندوەتەوە، كە بەنیازبوون لە ڕێی بازرگان‌ و قاچاخچیانەوە، ڕەوانەی دەرەوەی بكرێن.

دەوترێ دوو ڕێگا هەیە بۆ ڕەوانەكردنی‌ ئەو تانكرانە، یەكەمیان بەرەو موسڵ و لەوێوە بەرەو سوریە، دوەمیان بەرەو خورماتوو ‌و لەوێوە بۆ كەركوك.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد، پێدەچێت ڕێگای‌ دووهەمیان بژاردەی‌ ئەو تانكرانە بووبێت، بەوپێیەی‌ ڕێگای‌ سنوری‌ دوبز نەماوە‌و پێدەچێت تانكرەكان ڕەوانەی‌ گوندی‌ جنگڵاوە كرابن كە كۆتا گوندی‌ ژێر دەستی‌ داعشە لە قەزای‌ داقوق ‌و لەوێشەوە بۆ گوندی‌ پارەپارە و دواتر بۆ ناو قەزای‌ خورماتوو و پاشان بەرەو كەركوك بڕۆن.

پێشتریش دەستەی‌ دەستپاكی‌ باشووری كوردستان ڕایگەیاندبوو: حكومەتی‌ هەرێم، چەند بازرگانێكی‌ بەگومانی‌ بازرگانیی‌ نەوت لەگەڵ داعش، دەستگیركردوە‌و پێدەچێت ناردنی‌ ئەم 15 تانكرەی‌ داعشیش، بەشێك بێت لە بازرگانیی‌ داعش و بازرگانانی‌ ئەو ناوچانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.