نزیكەی 6 میلیۆن كەس لە سوریە ئاوارە بوونە

لە ماوەی‌ سێ‌ ساڵ‌ شەڕو ئاڵۆزیی لە سوریە، نزیكەی شەش ملیۆن هاوڵاتیی‌ ئەو وڵاتە، ئاوارە بوون كە زۆرینەیان ڕوویان لە توركیە كردوە.

ڕێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سوریە، لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كرد: لە سەرەتای‌ سەرهەڵدانی‌ شەڕو ئاڵۆزییەكانی‌ سوریە لە ساڵی‌ 2011 ەوە تائێستا، پێنج ملیۆن و 835 هەزار هاوڵاتیی‌ ئەو وڵاتە ڕوویان لە وڵاتانی‌ دراوسێ‌ كردوە، كە لە 50% منداڵان پێكی دەهێنن.

لە راپۆرتەكەدا هاتوە: زۆرینەی‌ ئاوارەكان ، ڕوویان لە وڵاتی‌ توركیە كردوە كە ژمارەیان بە نزیكەی‌ دوو ملیۆن كەس دەخەمڵێنرێت، ئەوەش دوای‌ ئەوەی‌ لە مانگی‌ رابردوودا 180 هەزار كەس لە كۆبانی‌، ئاوارەی‌ خاكی‌ باكووری‌ كوردستان بوون لە توركیە.

لە دوای‌ توركیەش، هەریەك لە وڵاتانی‌ لوبنان و ئوردون زۆرترین رێژەی وەرگرتنی ئاوارەكانی سوریەیان هەیە، كە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتیی‌ سوریە ڕوویان تێكردوون، هەروەها ئەو ئاوارانە بە ڕێژەی‌ جیاواز، روویان لە وڵاتەكانی‌ لیبیو جەزائیرو مەغریب-یش كردووە.

هاوكات، ئەو ئاوارانەی‌ كە لە سوریە و خۆرئاوای‌ كوردستانەوە ڕوویان لە هەرێمی‌ كوردستان كردوە، بە پێی‌ ئامارەكانی وەزارەتی كۆچی عێراق زیاتر لە 250 هەزار كەس دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.