لە گوندێكی سەر بە ویلایەتی بەدەخشان ئەفغانستان دوو ئەندامی گروپی ئیسلامگەرای تاڵبان، “دەستدرێژی سێكسی” دەكەنە سەر مانگایەك و خەڵكی گوندەكەش بەو هۆیەوە لێدانێكی زۆریان لێ دەدەن.
جێگری والی ویلایەتی بەدەخشان لە ئەفغانستان رایگەیاند: كاتێك خەڵك ئاگادار بوون كە دوو ئەندامی تاڵیبان دەستدرێژیی سێكسیان لەگەڵ مانگایەكدا كردوە، هەردوو چەكدارەكەیان گرتووە و بەتوندی لێیانداون كە بەو هۆیەوە ئێستا هەردوو چەكدارەكە بە توندی برینداربوونو بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان گەڕاونەتەوە.
