پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

100 كەس لە 300 ژنی بەندكراوی زیندانی ورمێ حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە

ئێستاكە پتر لە 4 هەزار و 95 كەس لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ(دەریا) بەند كراون، كە 300 كەسیان ژنان پێكی دەهێنن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشووە، ئێستاكە 4 هەزار و 95 كەس لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) بەند كراون، كە ژمارەیەكی بەرچاویان ژنان و زیندانیانی سیاسی پێكی دەهێنن.

بە پێی راپۆرتەكە، لە بەندەكانی 1،2،3 و 4 763 زیندانی بوونی هەیە، كە هەموویان حوكمی هەتا هەتایی و ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە و هۆكاری سەپاندنی ئەو حوكمانەش ئەنجامدانی دزی بە هەڵگرتنی چەك و هەروەها ئەنجامدانی قەتڵ راگەیەندراوە.

هەروەها لە بەندەكانی 9 و 11 بە رێژەی 997 بەندكراو هەیە، كە هەموویان بە تاوانی بەكارهێنان و قاچاخی مادەی هۆشبەر مەحكوم كراون.

لە بەندی یەكی “رەوان دەرمانی” 147 كەس و هەروەها لە بەندی 2ی “رەوان دەرمانی” 138 بەندكراو بوونی هەیە. لە بەندی 14 و 15 بە رێژەی 720 بەندكراو بوونی هەیە كە هەموویان حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

لە بەندی 12 كە تایبەتە بە زیندانیانی سیاسی 80 كەس بوونی هەیە كە تەنیا 25 كەسیان سیاسین و 55 كەسیان ئەو زیندانیانەن كە بە تاوانی شەڕ و ئەنجامدانی تاوانی مەترسیدار و گەورە دەستیگر كراون و كاربەدەستانی زیندانی بە شێوەی ئنقەست ئەو كەسانەیان تێكەڵ بە زیندانیانی سیاسی كردووە و 28 كەس لە زیندانیانی سیاسی لە باقی بەشەكانی دیكە بڵاوەیان پێ كراوە.

لە بەندی ژنان ناسراو بە بەندی “نسوان” 300 كەس بوونی هەیە كە لەو رێژەی 100 كەسیان حوكمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە و 20 كەسیان بە تۆمەتی سیاسی و ئەوانی دیكەش بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ، مادەی هۆشبەر و كێشەی كۆمەڵایەتی ئەو حوكمەیان بۆ بڕاوەتەوە.

لە بەندی وەرگرتن (پەزیرش) 250 زیندانی راگیراون كە 17 كەسیان زیندانیانی سیاسی پێكی دەهێنن و ئەوانی دیكە بە هۆی كێشی ماڵی و كێشەگەلێكی هاوشێوە دەستگیر كراون.

لە بەندی لاوان 700 لاو زیندانیی كراون كە 10% یان حوكمی تۆڵەسەندنەوە (قصاص) و باقیەكەشیان بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی وەكوو : وێڵگەڕان، مادەی هۆشبەر و دزی دەستیگر كراون.

شایانی باسە، زیندانی ورمێ یەكێك لەو زیندانانەی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە زۆرترین رێژەی زیندانیانی سیاسی تێدایە كە ئەو زیندانیانە وێڕای ئەوەیكە لە دۆخێكی خراپدا دەژین، لەگەڵ زیندانیانی دیكە كە بە تاوانی قورس و مەترسیدار بەند كراون، لە یەك ژووردا دەژین و ئەمە دەتوانێ مەترسی گیانی و دەروونی بۆ ئەو زیندانیە سیاسیانە دروست بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.