پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هەواڵ

یەكێتی بۆ ئازادکردنی”جەلەولا”دەسخۆشی لە كۆماری ئیسلامی دەكات

میدیاكانی “یەكێتی نیشتمانی كوردستان” راگەیەندراوێكی سەربازیان بڵاو كردەوە، كە باسی كۆنترۆڵكردنەوەی “جەلەولا، سەعدیە و جەبارە” دەكات و لەو راگەیەندراوەدا دەسخۆشی هێزی ئاسمانی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە كە بەچەكی قورس هاوكاریی نیزامیی پێشمەرگەیان كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانەكانی “ئەمریكا” 170 شاری ئەو وڵاتەی لەخۆ گرتووە

پانتایی خۆپیشاندانەكان لە بێ تاوان ناسینی مەئمورێكی پۆلیسی ئەمریكا لە شاری فێرگۆسێن، كە بە كوشتنی لاوێكی رەش پێست تاوانبار كراوە، هەموو ئەمریكای گرتووە و ئەو مەئمورە تاوانبارەش رایگەیاندووە، ویژدانم ئازارم نادات.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو لاوی كورد حوكمی زیندانیان بەسەردا سەپا

دوو لاوی كوردی خەڵكی شاری روانسەر لە پارێزگای كرماشان، پاش ئەوەی لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە، هەر كامەیان حوكمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بۆ بڕایەوە و رەوانەی زیندان كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێژەی تەڵاق لە باشووری كوردستان بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە

بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی  باشوروی كوردستان، لەدوو ساڵ و نۆ مانگی رابردوودا ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری بەردەوام كەمی كردووە، بە جۆرێك لەساڵی 2012دا 56 هەزار گرێبەست تۆماركراوە، بەڵام لەساڵی رابردوودا ژمارەكە دابەزیوە بۆ 52 هەزار و749 حاڵەت.

زۆرتر بخوێنەوە »