پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ناجێگیر بوونی دۆخی یەكێك لە چالاكانی كرێكاریی

دۆخی تەندروستی “بێهنام ئیبراهیم زادە” لە بارێكی ناجێگیردایە و منداڵەكەشی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

كومیتەی بەرگری لە شاهرۆخ زەمانی و بێهنام ئیبراهیم زادە، لە رێبەرانی ناسراوی كرێكاریی ئێران و ئەندامی كومیتەی بەدواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، لە دۆخێكی خراپدان.

بێهنام ئیبراهیم زادە كە لە رەوتی هێرش بۆ سەر بەندی 350ی زیندانی ئێڤین بێ رێزیی پێكرا و درایە بەر لێدان و ئەشكەنجە كردن. دواتر گواسترایەوە بۆ ژووری تاكەكەسی 209ی زیندانی ئێڤین و ماوەی 100 رۆژ لە ژێر گوشاری لێپرسینەوە و ئەشكەنجەدا بوو و پاشان كە گواسترایەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج، ماوەی 25 رۆژ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و 4 رۆژیش مانگرتن لە خواردنی وشكی راگەیاند.

بەڵام ئەو چالاك و رێبەرە كرێكارییەش یەكێك بووە لە بێبەش بوونی زیندانیانی سیاسی  و مەدەنی لە وەرگرتنی دەوا و دەرمان و ئەمەش وەكوو یەكێك لە گوشارەكانی كاربەدەستانی زیندان بۆ سەر ئەو چالاكانە دێتە ئەژمار.

وێڕای دۆخی جەستەیی و دەروونی بێهنام ئیبراهیم زادە، منداڵەكەی بە ناوی نیما كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و شەممە 17ی مانگی خەزەڵوەر بۆ جارێكی دیكە خرایە بەر رەوتی شیمی دەرمانی و راگیران لە نەخۆشخانە، بەڵام هێشتاكە بێهنام نەیتوانیوە سەردانی رۆڵەكەی بكات و لە هەمان كاتدا چەندین جار هاوسەری ناوبراو بە ناوی “زوبەیدە حاجی زادە” كەوتووەتە ژێر گوشار و ئەشكەندە و لە هەمان كاتدا بێهنام ئیبراهیم زادە چارەسەریی پزیشكی لە دەرەوەی زیندانی بۆ بكرێت و سەردانی بنەماڵەكەی بكات، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە هەتا ئێستاش دۆخی دەروونی و جەستەیی ناوبرا ولەبەرچاو نەگیراوە.

شایانی باسە، بێهنام ئیبراهیم زادە بە تۆمەتی خەبات بۆ بەرگری لە مافی كرێكاران، منداڵان و مافی مرۆڤ بە 5 ساڵ زیندان حوكم دراوە و ئێستاكەش لە حاڵی تێپەڕاندنی ساڵی پێنجمی زیندانەكەیەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.