سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

خۆپیشاندانەكانی “ئەمریكا” 170 شاری ئەو وڵاتەی لەخۆ گرتووە

پانتایی خۆپیشاندانەكان لە بێ تاوان ناسینی مەئمورێكی پۆلیسی ئەمریكا لە شاری فێرگۆسێن، كە بە كوشتنی لاوێكی رەش پێست تاوانبار كراوە، هەموو ئەمریكای گرتووە و ئەو مەئمورە تاوانبارەش رایگەیاندووە، ویژدانم ئازارم نادات.

خۆپیشاندانی خەڵكی ناڕازیی بە بڕیاری دادگا سەبارەت بە بێ تاوان ناسینی “دارن ویلسون” ئەو مەئمورە سپی پێسەی كە كەسێكی رەش پێست بە ناوی “مایكل براون” لە شاری فێرگۆسێن بە دەستڕێژی گوللە كوشتبوو، نزیك بە 30 ولایەتی ئەمریكایی گرتووەتەوە و زیاتر لە 170 شاری ئەو وڵاتە شەقامەكانیان بەرەوڕووی گرفت بووە و زۆرێكیان یان داخراون یان بە دژواری ئۆتۆمبیل دەتوانن تێدا هاتوچۆ بكەن.

هەیئەتی دادوەریی دادگای ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە دۆسیەی ئەو هاوڵاتیە رەش پێستە كوژراوەی لە ئەستۆ بوو، بە دەركردنی بڕیاری بێ تاوان بوون بۆ پۆلیسە سپی پێستەكە، بووە هۆی هەڵخڕاندنی ناڕەزایی هاوڵاتیانی ئەمریكایی و تا ئێستا زیاتر لە 60 كەس لەو پەیوەندەدا دەستگیر كراون و دووكان و بینا و ئۆتۆمبیلێكی زۆریش زیانیان بەركەوتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.