سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

زیاتر لە 80% ی چارەسەركراوان گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكان دەبنەوە

زیاتر لە 80%ی ئەو كەسانەی كە لە كەمپەكان ‌و ناوەندەكانی وازهێنان لە ماددەی هۆشبەر پاش ماوەیەك دووبارە ڕوویان لەو مادەیە كردۆتەوە.

عەلیڕەزا جەزینی، بریكاری سكرتێری ستادی بەرەنگاربوونەوە ماددە هۆشبەرەكان كۆماری ئیسلامی، وێڕای پشتڕاست‌كردنەوەی ئەم بابەتە، لاوازیی باوەڕ بە خۆبوون، بێكاری ‌و وەرنەگیرانیان لە كۆمەڵگا و تەریك‌خستنەوەی كەسی تووشبوو لە لایەن بنەماڵەوە بە گرینگترین هۆكارەكانی دووبارە تێهەڵچوونەوەی ئەوان لە مادە هۆشبەرەكان دادەنێ.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە كردووە، كە بەهۆی نەبوونی پیشە و هەلی كاریی لەبار بۆ ئەو كەسانە، وتی: بەپێی پەسندكراوی لیژنەی دەوڵەت دەبێ 5%ی بوودجەی بەشی كارخولقێنی بۆ ئەو مەبەستە بێ ، بەڵام ئەو بریارە تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

عەلیڕەزا جەزینی دەشڵێ:  نیزیك بە 700 هەزار كەس لە تووشبووانی مادەی هۆشبەر سەردانی ناوەندو كەمپەكانی وازهێنان لەو مادەەیەیان كردوە، بەڵام 80%ی ئەو كەسانە  دوای چاكبوونەوە پاش ماوەیەك دیسان دەست پێ دەكەنەوە.

بەپێی قسەكانی ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامیی، تەمەنی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر لە ئێران لە 23 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ دابەزیوە، بەڵام بەم حاڵەش هێشتا كاربەدەستان وەخۆ نەكەوتوون‌و مەترسییەكانی ئەو بەڵایەیان بەلاوە كەمە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.