چوار شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / رێژەی تەڵاق لە باشووری كوردستان بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە

رێژەی تەڵاق لە باشووری كوردستان بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە

بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی  باشوروی كوردستان، لەدوو ساڵ و نۆ مانگی رابردوودا ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری بەردەوام كەمی كردووە، بە جۆرێك لەساڵی 2012دا 56 هەزار گرێبەست تۆماركراوە، بەڵام لەساڵی رابردوودا ژمارەكە دابەزیوە بۆ 52 هەزار و749 حاڵەت.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 13 هەزار و 548 گرێبەستی هاوسەرگیری كراوە، بەڵام لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا ژمارەكە كەمی كردووە بۆ 12 هەزار و223 گرێبەست، لەو سێ مانگەی كۆتاییشدا كە شەڕی داعش دەستیپێكردووە ژمارەكە زۆر كەمی كردووە، بە جۆرێك لەو سێ مانگەدا تەنیا 9 هەزار و917 گرێبەست كراوە.

بە پێچەوانەی گرێبەستی هاوسەرگیری، رێژەی تەڵاق و جیابوونەوە لەهەڵكشاندایە، بەجۆرێك لەساڵی 2012دا 6 هەزار و 079  حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە، بەڵام ساڵی رابردوو ژمارەكە هەڵكشاوە بۆ6 هەزار و 417 حاڵەت.

ئەگەر ئاماری نۆ مانگی رابردووی ئەمساڵیش بەنموونە وەربگرین، دەبینین لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا یەك هەزار و677 حاڵەتی تەڵاق تۆماركراوە، لەسێ مانگی دووەمدا رێژەكە بۆ 2 هەزار و 191 حاڵەت هەڵكشاوە، لە سێ مانگی سێیەمیشدا ژمارەكە  گەیشتووەتە 2 هەزار و217 حاڵەت.

دەوترێ “90%ی هۆكارەكانی تەڵاق و جیابوونەوە بەهۆی خیانەتی هاوسەرگیرییە، هۆكاری سەرەكیش بۆ بەكارهێنانی فەیسبووك و مۆبایل دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی فەیسبووك رۆڵێكی زۆر دەگێڕێ، بۆ نموونە ئەگەر 5 حاڵەتی تەڵاقمان هەبێت، لانیكەم 3 حاڵەتیان پەیوەندی بە فەیسبووكەوە هەیە”.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …