ئاوی ماڵان لە شاری “سنە” جیرەبەندی دەكرێ

بەرپرسی شیركەتی ئاوی پارێزگای “سنە” باس لە ئەگەری جیرەبەنیی ئاوی ماڵان لە نێو شاری ناوەندیی پارێزگاكە دەكات.

ئێقباڵ شانەزەریی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی ناوخۆیی كشاوەرزان، وتوویەتی: ئاستی ئاوی سەدی “قشلاق” ی شاری سنە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو 20% كەمی كردووە و لە دۆخی ئاساییدا تەنیا 20 میلیۆن متری چوارگۆش ئاو هەیە و ئەگەر ئەم رەوتە درێژەی هەبێ، دابین كردنی ئاو تەنیا بۆ دوو مانگ دەبێت و ئەمەش وەكوو مەترسیەكە بۆ سەر دابینكردنی ئاویی خواردن لە شارەكە.

ناوبراو هەروەها دەڵێ: ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێ دەبێ ئاویی خواردنی ماڵان جیرەبەندی بكرێت و لە ئەگەر زۆر دۆخە خراپ ببێت، ناچار دەبین ئاوی وەرزێڕان و جووتیاران ببرێن.

شایانی باسە، سەرچاوەی ئاوی خواردن لە كوردستان بە ئاستێكی زۆر كەمی كردووە و لە زۆربەی شارەكان ئاوی ماڵان جیرەبەندی كراوە و لە ماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا شاری “سەقز” بەرەوڕووی كەمی ئاو بووە و نزیك بە 72 سەعات ئاو لەو شارەدا دەست نەدەكەوت و بەو بۆنەشەوە نانەواییەكان كاریان نەدەكرد و قات و قڕی باڵی بەسەر شاردا كێشابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.