پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

نەدانی 2 مانگ حەقدەستی كرێكارانی شارەداریی “كرماشان”

شورای شاری كرماشان رایگەیاندووه, که حەقدەستی چەند مانگی كرێكارانی شارەداریی پارێزگای كرماشان پێیان نەدراوە.

ئەندامێكی شورای شاری كرماشان باسی پەسەندكردنی 70 میلیۆن بودجە لە كۆبوونەوەی ئەو شورایە كردووە، بە هەواڵنێریی حكومەتیی فارس ی وتووە: ئەو پەسەندكراوەیە تایبەتە بە كێشەكانی دەرەوەی شارەداریی و تەرخان كراوە بۆ بابەتگەلێكی كە كەڵكێكی ئەوتۆی نیە.

كرێكارانی رۆژكار‌ی شارەداریی كرماشان هیچ كام لە پەسندكراوەكانی شۆرای ئیسلامیی ئەو شارە نایانگرێتەوە و دوو مانگیشە هیچ چەشنە حەقدەستێكیان پێنەدراوە.

لەم پێوەندەدا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ١٧٠ كەس لە كرێكارانی رۆژكاری شارەداری كرماشان بە هۆی وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی رژیم، لە ناوەندەكانی پەیوەندار سكاڵایان تۆمار كرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.