پێنج شه‌ممه‌ 16 ئایار 2024

هەواڵ

زیندانیەكی سیاسیی كورد گیانی لەدەستدا

زیندانیەكی سیاسیی كورد لە زیندانی سەڵماس بەهۆی جەڵتەی دڵ و وەدواخستنی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا. بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، رۆژی پێنجشەممە 28ی جۆزەردان “ئەنوەر لاجوەرد” زیندانیی سیاسیی راگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری سەڵماس لە ئاكامی جەڵتەی دڵ و راگیرانی بە ماوەی 2 رۆژ لە نەخۆشخانەی تەورێز، گیانی لەدەست دەدات. كوڕی ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە لە وتووێ لەگەڵ هەواڵنێریی هرانا …

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ خوشكی بریتانیای و منداڵەكانیان و هەروەها 100 ژنی ئاڵمانی چوونەتە نێو داعش

یكێك لە قاچاخچیەكان سەر بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بە بی بی سی راگەیاندووە، كە 3 خوشك و 9 منداڵەكەیان كە دانیشتووی بریتانیا بوون لە ماوەی هەفتەی رابردوو چوونەتە نێو داعش.

زۆرتر بخوێنەوە »

پژاک هەڕەشەی توند لە دیموكراتەكان دەکات

ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشە لە هەردوو حیزبی دیموکرات دەکات و پێیان دەڵێت “هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌بری بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان نه‌ده‌ن”.

زۆرتر بخوێنەوە »

كچە منداڵێك لە لایەن 6 پیاو دەستدرێژیی كرایە سەری

كچە منداڵێكی تەمەن 11 ساڵە لە شاری تاران لە لایەن 6 پیاوی گیرۆدە بە مادەهۆشبەرەكان دەستدرێژیی سێكسی كرایە سەری و پاشان ئەشكەنجەش دراوە. “مینو مەحرەز” سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئیدز بە بە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنای وتووە، ناوەندەكەیان توێژینەوە لەسەر هەزار منداڵی سەرشەقام لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ لە تاران، كردووە و بۆیان دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەكانن و كاریان …

زۆرتر بخوێنەوە »

قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكان 81% زیادی كردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رۆژی رابردوو رایگەیاند، لە ساڵی 2014ی زایینی هێرشە تیرۆریستییەكان بە ئاستی پتر لە یەك لەسەر سێ و رێژەی قوربانییەكانی 81% زیادی كردووە. لەم ساڵەدا گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش گەورە بووەتەوە و گرووپی ئەلقاعێدە وەكوو گەورەترین گرووپی تیرۆریستی، بچووك بووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

نەتەوەیەكگرتووەكان: نزیكەی 60 میلیۆن كەس ئاواره بوون

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند نزیكە ی 60 میلیۆن كەس لە جیهان بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەكانەوە ئاوارە بوون و وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە. لە ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28 مانگی جۆزەردان بڵاو كراوەتەوە، باس لە زیادبوونی شەڕ و توندوتیژییەكانی سەرتاسەری جیهان كراوە و ژمارەی ئاوراكانیش 58 ملیۆن و 500 هەزار كەس راگەیەندراوە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە لە ساڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

200 هەزار لیبیایی و 2 هەزار روسی پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە

سەرۆكی سەنتەری  ڕووبەڕووبوونەوەی‌ تیرۆر سەربە كۆمەڵەی وڵاتانی بێلایەن ئاماژە بەوەكات كە دوو هەزار كەسی رووسی لە ڕیزی رێكخراوی داعش شەڕدەكەن و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە هەندێ لە كارناسان رێژەی روسیەكانی نێو داعشیان نزیك بە 5 هەزار كەس بەراوەرد كردووە، هاوكات ئاڵمانیش هۆشداریدەدات لە پەیوەندیكردنی 200 هەزار ئەندام و چەكداری توندڕەوی‌ خەڵكی لیبی بە ڕێكخراوی داعش لەناوچەكەدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

11 كەس لە پەیوەند لەگەڵ دزیی كردن لە شارەداریی سنە دەستگیر كران

شارەداری سنە رایگەیاند: پاش بەدواداچوونی پێویست لە لایەن شارەداریی و بە هاوكاریی دامەزراوە پەیوەندیدارەكان لە بەشی ماڵیی شارەداریی سنە، لە ئاكامدا 11 تۆمەتبار لە پەیوەند لەگەڵ دزیی كردن (اختلاس) دەستگیر كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماری مینە چێندراوەكان لە رۆژهەڵات و باشووری كوردستان ببینن

ئامارەكان دەریدەخەن، نزیكەی 16 تا 20 میلیۆن مینی چێندراو لە ئێران بوونی هەیە و زۆربەی هەرە زۆری ئەو مینە چێندراوانە لە 4 پارێزگای كوردنشینی”ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ”دایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەدان سەر ئاژەڵ و سەدان میلیۆن تمەن مۆبایلی كاسبكارانی كورد زەوت كرا

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران، سەدان سەر مەڕ و ماڵات و زیاتر لە یەك میلیارد تمەن باری كاسبكارانی كورد، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیرا.

زۆرتر بخوێنەوە »