پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زیندانیەكی سیاسیی كورد گیانی لەدەستدا

زیندانیەكی سیاسیی كورد لە زیندانی سەڵماس بەهۆی جەڵتەی دڵ و وەدواخستنی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، رۆژی پێنجشەممە 28ی جۆزەردان “ئەنوەر لاجوەرد” زیندانیی سیاسیی راگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری سەڵماس لە ئاكامی جەڵتەی دڵ و راگیرانی بە ماوەی 2 رۆژ لە نەخۆشخانەی تەورێز، گیانی لەدەست دەدات.

كوڕی ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە لە وتووێ لەگەڵ هەواڵنێریی هرانا دەڵێ: باوكم ماوەی 9 مانگ پێش ئێستا بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی دەستگیر و راپێچی زیندانی سەڵماس كرابوو، رۆژی سێشەممە بە شێوەیەكی لەناكاو دۆخی جەستەیی تێكدەچێت و لەسەر خۆی دەچێت و پاش دوو یا سێ كاتژمێر كە نایەتەوە سەر خۆی بەرپرسانی زیندان ئامادە دەبن بیگواسنەوە بۆ نەخۆشخانە و پاش بردنی بۆ نەخۆشخانەی تەورێ، پاش 2 رۆژ گیانی لەدەست دەدات.

ئەنوەر لاجوەرد خەڵكی ئاوایی بروشخوانی شاری سەڵماس بووە و لە ساڵی 1386ی هەتاوییەوە بە تاوانی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی كورد دەستگیر و پاش 2 مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ و سەڵماس، بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی ئازاد بوو.

ئەو زیندانیە سیاسیە لە دادگای سەرەتایی بە 4 ساڵ زیندان مەحكوم كرابوو و پاشان لە دادگای پێداچوونەوە ئەو حوكمە بۆ یەك ساڵ زیندانی تەعزیری كەم كرایەوە.

بە وتەی بێهنام لاجوەرد، باوكی كرێكارێكی سادە بووە و لە حاڵی تێپەڕاندنی دوایین رۆژەكانی زیندانەكەی بوو.

اعدام

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.