سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین قوربانیەكی لێ كەوتەوە

بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای كرماشان هاوڵاتییەكی بریندار بوو.

بە وتەی جێگری فەرمانداری قەسری شیرین، بە هۆی تەقینەوەی مین لە كاتی هەڵگرتنەوەی مەیدانی مین، یەكێك لە ئەندامانی گرووپی هەڵگرتنەوەی مین بریندار بوو.
٦ میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە مین چێندراوە و بەپێی دوایین ئامارەكان سەرجەم ١٦ میلیۆن مین لە سەرتاسەری ئێراندا بوونی هەیە و چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئورمیە ‌بەهۆی روانینی ئەمنیەتی و سنووریی‌بوون زیاترین رێژەی مینی چێندراویان هەیە.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە پارێزگای ئیلام و شاری قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشان بەهۆی چەند تەقینەوەیەكی مین كە هی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بووە، چەند هاووڵاتییەك كە منداڵیشیان تێدا بوو گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

وێڕای ئەوەیكە نزیكەی 3  دەیە بەسەر كۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراقدا تێپەڕ دەبێ، بەڵام ئێران هەتا ئێستە ئامادە نەبووە ببێتە ئەندامی پەیماننامەی “ئۆتاوا”، لە حاڵێكدا دەبێ هەموو وڵاتێك دوای 10 ساڵ لە كۆتایی هاتنی شەڕ كێڵگە مینڕێژ كراوەكان لە مین پاك بكەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.